سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

نەوەی نوێ‌: هاووڵاتیانی كوردستان هاوشێوەی سودان و جەزائیر، دەڕژێنە سەر شەقامەكان

زێد نیوز:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا جەخت دەكات "دۆخی كوردستان گەیشتووتە ئاستێك چیتر ناڕەزایەتییەكان بەبێدەنگی نەمێنێتەوە".


لەراگەیەندراوەكەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، روونكراوەتەوە "نموونەكانی جەزائیر و سودان، بۆ بارودۆخی كوردستانیش راستە، چونكە كوردستانیش هاوشێوەی هەریەكە لەو دوو وڵاتە، لەكورستانیش ماوەی 28 ساڵە دوو بنەماڵە جومگەكانی دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست و، لەڕووی خزمەت نەكردنی هاووڵاتیان و پابەند نەبوون بەبنەما سەرەتاییەكانی دیموكراسیەت و شێوازی حوكمڕانیەوە، چوونیەكن".

راگەیەندراوەكەی جوڵانەوەكە هاوكات بوو لەگەڵ ئەو رووداوەی وڵاتی سودان كە بەشێك لەسوپای سودان گرتنە دەستی دەسەڵات و لادانی عومەر حەسەن بەشیر دیكتاتۆری ئەو وڵاتە و حزبەكەیان لەحوكمی سودان راگەیاند.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەراگەیەندراوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە دۆخی كوردستان لەئاستێكدایە خەڵك لەڕێگەی رژانە سەر شەقامەكانەوە چارەنووسی ئەم دەسەڵاتە بەهەمان چارەنووسی دەسەڵاتدارانی جەزائیر و سودان ببات.
دڵنیایی ئەوەش دەدات "هاووڵاتیانی بەشخوراوی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی سودان و جەزائیر، لەداهاتوودا دەڕژێنە سەر شەقامەكان و كۆتایی بەم حوكمە خراپەی هەرێم دەهێنن".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-12
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]