سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

كەمپەكانی پەنابەران لەدوورگەی كریسمی ئوسترالیا دادەخرێن

زێد نیوز:

هەرچەندە مانگی ڕابردوو حكومەتی ئوسترالیا بڕیاریدا بە دووبارە كردنەوەی كەمپی پەنابەران لە دوورگەی كریسمسی ئەو ووڵاتە، بەڵام لە پلانی بودجەی حكومەتی هاوپەیمانیی ئوسترالیادا بڕیاردراوە كە ئەو كەمپانە دووبارە لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵدا دابخرێنەوە ئەگەر ئەو هاوپەیمانێتیەی كە لە ئێستادا لە دەسەڵاتن هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵی ئوسترالیا ببنەوە.

لەوبارەیەوە، وەزیری دارایی ئوسترالیا ڕایگەیاند هۆكاری داخستنی ئەو كەمپەی پەنابەران ئەوەیە كە ئەگەر ئەوان دووبارە هەڵبژاردنەكان ببنەوە، دەتوانن بڕیاری گواستنەوەی پەنابەرانی نەخۆش لە كەمپەكانی دەرەوە بۆ دوورگەی كریسمسی ئەو ووڵاتە هەڵبوەشێننەوە و بەوەش دەتوانن ئەو كەمپە دووبارە دابخەوە. 

پێشتر، ئەنجومەنی سیناتی ئوسترالیا بڕیاریدا بە گواستنەوەی پەنابەرانی نەخۆش لە كەمپەكانی دەرەوەی ئوسترالیا بۆ ئوسترلیا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی لەو ووڵاتە، بەڵام حكومەتی ئوسترالیا بڕیاریدا كە ئەو پەنابەرانە بگوازێتەوە بۆ كەمپی پەنابەران لە دوورگەی كریسمس و ڕێگە نەدات بگوازرێنەوە بۆ سەرخاكی سەرەكی ئوسترالیا.

سەرچاوە:

ماڵپەری هەواڵی ئەی بی سی نیوز 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]