سەردێڕ:
زێدنیوز
جۆراوجۆر

دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان بەدابەشكردنی خەڵات كۆتایی هات

زێد نیوز:

دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان كە لەلایەن ماڵی سینەما بە هاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری بەرێوەچوو، دواین رۆژی فێستیڤاڵ بە دابەشكردنی خەڵات بەسەر فیلمە سەركەوتووەكان كۆتایی هات.

دوای پێشوازی لە هەریەك لە سینەماكاران كەریمۆك غەفور ، فاتووش یەڵدز بۆ سەر ستەیجی فێستیڤاڵ، رێزلێنانی فێستیڤاڵ لەلایەن نمە نەریمان سەرۆكی فێستیڤاڵ پیشكەش كرا بەلیژنەی داوەران و دواتر  وتاری لیژنەی داوەری لەلایەن بەرێز كەریمۆك غەفور سەرۆكی لیژنەی داوەران پێشكەش كراو دواتر لەلایەن لیژنەی داوەران خەڵاتەكان ئاشكرا كران كەبەم شێوەیە بوو :

1. خەڵاتی یەكەم بۆ باشترین كورتە فیلم بەخشرا بە كورتە فیلمی ( بوكە بە بارانێ ) لە دەرهێنانی قودرەت گونەش لە وڵاتی فەرەنسا.

2.  خەڵاتی دووەم بۆ باشترین كورتە فیلم، بەخشرا بەكورتە فیلمی ( مۆسكویتۆ ) لە دەرهێنانی بریان ڤینسینت رۆدیس ، ئیرك چەینج لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

3. خەڵاتی لیژنەی داوەران بەخشرایە ئەكتەر (ئارسان بەرزان) لە كورتە فیلمی (پیاوی ژینگە) لە دەرهێنانی بەرزان ئەیوب.

4.  ڕێزلێنانی دادوەران بەخشرایە كورتە فیلمی (سەرۆك) لە دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە.

5. رێزلێنانی لیژنەی داوەران بەخشرایە كورتە فیلمی (قوڵینگی هاوین) لە دەرهێنانی مەریەم سەمەدی.


بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵ.
فۆتۆ : شارۆ عەباس



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-03
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]