سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

پارتەكەی ئەردۆغان پایتەختی توركیای لەدەستدا

زێد نیوز:

جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا بەردەوامە و بەپێی ئامارە نافەرمییەكان پارتی داد و گەشەپێدان لەشاری ئەنقەرە پایتەختی توركیا شكستی هێناوە.

بەگوێرەی ئەو ئەنجامە نافەرمییە بەراییانەی هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا بڵاوكراونەتەوە، مەنسور یاڤاش كاندیدی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) زیاتر %49ی دەنگەكانی شاری ئەنقەرەی بەدەستهێنا ‌و پێش كاندیدەكەی پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئەكەپە) كەوتووە.

هاوكات میدیاكانی توركیا ئەنجامی لەسەدا 45ی دەنگدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیایان بڵاوكردەوە و بەپێی ئەو ئەنجامە، پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە حەوت پارێزگای توركیا لەپلەی یەكەمدایە و زۆرترین دەنگەكانی هەڵبژاردنەكەی بەدەستهێناوە. 

بەپێی ئەنجامەكانی ئەو سندوقانەی تا ئێستا جیاكراونەتەوە، لە هەریەك لە پارێزگاكانی ئامەد، ماردین، سرت، باتمان، وان، هەكاری و ئیغدیر، دەنگەكانی هەدەپە لە پێش سەرجەم پارتەكانی دیكەوەیە.


كاتژمێر 5ی ئێوارەوە لە سەرتاسەری باكووری كوردستان و توركیا پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان كۆتایهات. 

پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا كۆتایهات و پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكردووە و بەپێی ئامارە نافەرمییەكان رێژەی بەشداریی دەنگدەران لەباكوری كوردستان و توركیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا لە %83 بووە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەكشەممە) پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان دەستیپێكرد. لەكاژێر 07:00ـی بەیانی دەرگای بنكەكانی دەنگدان لە 32 شاری باكووری كوردستان و توركیا بەڕووی دەنگدەراندا كرانەوە و لەكاژێر 08:00ـیش لە 49 شاری دیكەی توركیا هەڵبژاردن دەستیپێكرد. 

لەم هەڵبژاردنەدا 57 ملیۆن و 58 هەزار و 636 دەنگدەر بەشدار بوون و بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەكانیان هەڵبژارد كە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەركەكانیاندا دەبن. یەك ملیۆن و 156 هەزار دەنگدەر كە 18 ساڵیان تەواوكردووە بۆ یەكەمجارە بەشداری لە هەڵبژاردندا دەكەن. 38 ملیۆن و 929 هەزار و 732 دەنگدەر لە رەگەزی مێ و، 28 ملیۆن و 128 هەزار و 904 یان لە رەگەزی نێرن، و دەچنە سەر 194 هەزار و 390 سندووقی دەنگدان.

لە هەڵبژاردنەكەدا 12 پارتی سیاسی و 321 بەربژێری سەربەخۆ بەشداریان كرد، كە لەنێو بەربژێرە سەربەخۆكاندا 75 كەسیان كوردن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-31
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]