سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

هەدەپە لەچەند پارێزگایەكی باكوری كوردستان زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە

زێد نیوز:

لەدوای كۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا و دەستكردن بە جیاكردنەوەی دەنگەكان، پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەچەند پارێزگایەكی باكوری كوردستان لەریزبەندی یەكەمدایە و زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

بەپێی جیاكردنەوەی 16%ی سندوقەكان تائێستا پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە چوار پارێزگای باكوری كوردستان زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەكان پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) 48,7%، پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) 4,9%، جەهەپە 24,7%، مەهەپە 5,8%، ئی پارتی 7,1% ، پارتی سەعادەت 8,3%ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.

بەپێی ئامارەكە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە شارەكانی ئامەد و باتمان و وان و هەكاری لە باكوری كوردستان زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و لەریزبەندی یەكەمی دەنگەكاندایە.

كاتژمێر 5ی ئێوارەوە لە سەرتاسەری باكووری كوردستان و توركیا پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان كۆتایهات. 

پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا كۆتایهات و پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكردووە و بەپێی ئامارە نافەرمییەكان رێژەی بەشداریی دەنگدەران لەباكوری كوردستان و توركیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا لە %83 بووە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەكشەممە) پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان دەستیپێكرد. لەكاژێر 07:00ـی بەیانی دەرگای بنكەكانی دەنگدان لە 32 شاری باكووری كوردستان و توركیا بەڕووی دەنگدەراندا كرانەوە و لەكاژێر 08:00ـیش لە 49 شاری دیكەی توركیا هەڵبژاردن دەستیپێكرد. 

لەم هەڵبژاردنەدا 57 ملیۆن و 58 هەزار و 636 دەنگدەر بەشداردەبن بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەكان هەڵدەبژێرن كە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەركەكانیاندا دەبن. یەك ملیۆن و 156 هەزار دەنگدەر كە 18 ساڵیان تەواوكردووە بۆ یەكەمجارە بەشداری لە هەڵبژاردندا دەكەن. 38 ملیۆن و 929 هەزار و 732 دەنگدەر لە رەگەزی مێ و، 28 ملیۆن و 128 هەزار و 904 یان لە رەگەزی نێرن، و دەچنە سەر 194 هەزار و 390 سندووقی دەنگدان.

لە هەڵبژاردنەكەدا 12 پارتی سیاسی و 321 بەربژێری سەربەخۆ بەشدارن، كە لەنێو بەربژێرە سەربەخۆكاندا 75 كەسیان كوردن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-31
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]