سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

هەسەدە: داعش لەئێستادا لەعەفرینە و دەبێ‌ لەوێش لەناویان بەرین

زێد نیوز:

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەبۆنەی سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر رێكخراوی داعش ئاهەنگێكی لە ئەكادیمیای شەهید بروسك لەناحیەی شەدادی لەهەرێمی حەسەكە، ئەنجامدا.

ئاهەنگەكە بەنوێنەرایەتی هۆزەكانی ناوچەكە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی و فەرماندەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و یەكینەكانی پاراستنی گەل و ژنان، بەڕێوە چوو. 
لەئاهەنگەكەدا هەریەك لە لەیلا عەبدوڵا وتەبێژ بەناوی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیرە و جیهان عەفرین فەرماندەی هێزەكانی یەپەژە، وتاریان پێشكەش كرد. 

لەوتارەكانیاندا ئاماژەیان بەوە كرد كە شەڕی دژی داعش هێشتا كۆتایی نەهاتووە و داعش لەئێستادا لەشاری عەفرینە و دەبێت لەوێش كۆتایی پێ‌ بهێنین.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-30
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]