سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

پەرلەمانتارێك: لەمانگی داهاتوەوە قەرزی پێشینەی خانوبەرە لەمووچەخۆران دەبڕدرێت

زێد نیوز:

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ رایدەگەیەنێت "وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لەهەوڵی ئەوەدایە، لە مانگی داهاتوەوە، قەرزی پێشینەی خانوبەرەی سەر موچەخۆران لە رێژەیەك لە موچەكانیان ببڕێت".

مەم بورهان قانیع ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لەمیانەی بڵاوكردنەوەی وتارێك، ئاماژە بەوە دەكات "لە كاتێكدا هەر فەرمانبەرێكی ئاسایی، چەندین ملیۆن دینار پاشەكەوتی موچەی لەلای حكومەتی ھەرێمی كوردستانە، وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان، لە ھەوڵی ئەوەدایە، لە مانگی داھاتوەوە، قەرزی پێشینەی خانوبەرەی سەر موچەخۆران لە رێژەیەك لە موچەكانیان ببڕێت". 

دەشڵێت "ئێمە لە فراكسیۆنی "نەوەی نوێ" لە پەرلەمانی كوردستان، لە پڕۆژە یاسایەكمان دا بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان، كە دوێنێ (26/ 3/ 2019) پێشكەشمانكرد، پێشنیازمان كردوە: دەبێت قەرزەكانی ئاو و كارەبا و پێشینەی خانوبەرە و ھەمو ئەو باجانەی دیكە، كە وەكو قەرزی حكومەت لە لای موچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان كەڵەكەبوە، ھەر ھەموی لە بەشێكی ئەو پارە پاشەكەوتەی موچەخۆران ببڕدرێن، كە سێ ساڵە لەسەر حكومەتی ھەرێم كەڵەكەبوە و تائێستا دینارێكی نەداوەتەوە بە موچەخۆران".

مەم بورهان قانیع روونیدەكاتەوە "دەبێت بەر لەوەی حكومەت بە پەلە بێت بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكانی، پاشەكەوتە كەڵەكەبوەكانی موچەخۆرانی غەدرلێكراوی ھەرێم بداتەوە". 

دەقی وتارەكەی مەم بورهان قانیع: 

پاشەکەوت بدەنەوە، ئینجا قەرز وەربگرنەوە



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-27
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]