سەردێڕ:
زێدنیوز
جۆراوجۆر

دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان ئەنجام دەدرێت

زێد نیوز:

" ماڵی سینەما" بەهاوكاری "وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان" و رێكخراوی "ئێچ ئاڕ دی" بەچاودێری وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەدروشمی " بەرەو گەشەی سینەمای منداڵ " دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان بەڕێوەدەبەن.

دلڤین جەعفەر ووتەبێژی فێستیڤاڵ ووتی" لە جیهاندا ساڵانە فێستیڤاڵی تایبەت بە فیلمی منداڵان بەرێوەدەچن و لە زۆربەی وڵاتان گرنگی تەواو بە بواری فیلمی منداڵان دەدرێت، بەمەبەستی گرنگیدان بەمنداڵان و سینەمای منداڵ بەشی منداڵانی ماڵی سینەما چەند ساڵێكە كار لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەی سینەمای منداڵ دەكات و لەئێستاشدا دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان بەرێوەدەبات، لە فێستیڤاڵەكە 22 كورتە فیلم و فیلمی ئەنیمەیشن نمایش دەكرێت كەفیلمەكان فیلمی پەروەردەیی و ژینگەیی و ئینسانین و بەشێكی زۆریان لەلایەن دەرهێنەرانی كوردەوە بەرهەمهاتوون و بەشێكیشیان لەلایەن دەرهێنەرانی بیانیەوە"

پرۆگرامی رۆژانەی فێستیڤاڵ 

رۆژی یەكەمی فێستیڤاڵ 
1.رۆژی پێنج شەمە بەرواری 28 / 3 / 2019 كاتژمێر 10ی بەیانی بەهاوكاری كتێبخانەی گشتی سلێمانی نمایشی 3 كورتە فیلم لە هۆڵی سینەمای منداڵان لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی، پانێلێك بۆ منداڵانی بەشدار لە فێستیڤاڵەكە كەوەك دەرهێنەر یان ئەكتەر لە فیلمەكان بەشداربوون.
2.رۆژی پێنج شەمە بەرواری 28 / 3 / 2019 كاتژمێر 9ی بەیانی، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی / بەرێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن، ناوەندی لاوانی بەكرەجۆ، نمایشی 5  كورتە فیلم لە هۆڵی ناوەندی لاوانی بەكرەجۆ. 
3.ئێوارەی رۆژی پێنج شەمە بەرواری 28 / 3 / 2019 كاتژمێر 4ی ئێوارە، دەسپێكی كردنەوەی فێستیڤاڵ و نمایشی فیلمی كردنەوەی فێستیڤاڵ.

رۆژی دووەمی فێستیڤاڵ.
1. بەرواری 29 / 3 / 2018 بلاوكردنەوەی كتێبی " سینەماو منداڵ "
2. نمایشی فیلمەكانی رۆژی دووەمی فێستیڤاڵ 8 كورتە فیلم.
3. پانێلی چی بكرێت بۆ ئایندەی سینەمای منداڵ.

رۆژی سێیەمی فێستیڤاڵ.
1. بەرواری 29 / 3 / 2018 نمایشی كورتە فیلم و نامیلكەیەك لەبارەی ژیان و كارو بەرهەمەكانی ئەكتەری بچكۆلە " شیرلی تمپل "
2.مەراسیمی كۆتایی فێستیڤاڵ ، نمایشی فیلمی كۆتایی فێستیڤاڵ، دابەشكردنی خەڵاتەكان.
 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-26
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]