سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، لەبەغداوە دڵنیایی دەدرێتە فەرمانبەرانی هەرێم

زێد نیوز:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و رایدەگەیەنێت "ناردنی مووچە لەبەرغداوە بەردەوام دەبێت".

لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتی "هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت". 

وتیشی "مووچەی فەرمانبەران تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان ناكرێت".

د.بەشیر حەداد روونیكردەوە "لە ئێستادا سیاسەتی دژایەتیكردنی هەرێم و بڕینی مووچە لەلایەن بەغداوە كۆتایی هاتووە". 

جەختیشی كردەوە "ڕادەستنەكردنی نەوتیش نابێتە كێشە لەبەردەم نەناردنی مووچەی فەرمانبەراندا، چونكە ئەو بابەتە لە بودجەدا جێگیركراوە". 

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا داوای كرد "پرسی مووچەی فەرمانبەران لە ململانێ سیاسییەكان دەربهێنرێت و لە ئەگەری دروستبوونی هەر گرژییەكی سیاسیدا هاوڵاتییان نەخرێنە دڵەڕاوكێوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-26
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]