سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

فەرماندەیەكی هەسەدە: بەپێی زانیارییەكانمان ئەبوبەكر بەغدادی بۆ شاری ئەدلب هەڵهاتووە

زێد نیوز:

فەرماندەیەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت "هێزەكانی سوریای دیموكرات لەكاتی ئازادكردنی شاری باغوز (دواهەمین مۆڵگەی داعش لەسوریا) نەیانتوانیوە ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش و سەركردەكانی تری ئەو رێكخراوە بدۆزنەوە.

نوری مەحمود فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماژەی بەوە كردووە بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەستی ئێمە كەوتووە، ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوی داعش بۆ پارێزگای ئەدلب لەباكوری سوریا هەڵهاتووە و ئەو ناوچەیە لەژێر دەسەڵاتی ئەو گروپانەدایە كە سەر بەتوركیان. 

بەوتەی نوری مەحمود "توركیا لەو ساڵانەی كە رێكخراوی داعش لەوپەڕی دەسەڵاتی خۆیدا بوو پاڵپشتی و هاوكاری داعشی دەكرد".

دوێنێ‌ (شەممە) لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەركەوتنی یەكجارەكی هێزەكانی سوریای دیموكراتی بەسەر داعش لەسوریا، راگەیاند.

لەمیانەی بڵاوكردنەوەی تویتێك لەهەژماری خۆی لەتویتەر، مستەفا بالی لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماژەی بەوە كرد "چەكدارانی داعش لە باغوز تێكشكێندران و كۆتاییان پێهێنرا". 

وتیشی "باغوز بەتەواوەتی ئازادكراوە و كۆتایی بە دەسەڵاتی چەكدارانی داعش لە سوریا هێنراوە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-24
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]