سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

هەسەدە سەركەوتنی تەواوەتی بەسەر داعش راگەیاند

زێد نیوز:

لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەركەوتنی یەكجارەكی هێزەكانی سوریای دیموكراتی بەسەر داعش لەسوریا، راگەیاند.

لەمیانەی بڵاوكردنەوەی تویتێك لەهەژماری خۆی لەتویتەر، مستەفا بالی لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماژەی بەوە كرد "چەكدارانی داعش لە باغوز تێكشكێندران و كۆتاییان پێهێنرا". 

وتووشیەتی "باغوز بەتەواوەتی ئازادكراوە و كۆتایی بە دەسەڵاتی چەكدارانی داعش لە سوریا هێنراوە". 

تویتەكەی بالی هاوكاتە لەگەڵ لێدوانێكی شەوی رابردووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە "رێكخراوی داعش لە خاكی سوریا لەسەدا سەد تێكشكێندرا".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-23
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]