سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

مۆبایلی زیرەكیNokia 3.1 نوێكردنەوەكانی ئەندرۆید 9 پای وەردەگرێت

زێد نیوز:

كۆمپانیای HMDی جیهانی كۆمپانیای گەشەپێدەری مۆبایلەكانی نۆكیا رایگەیاند مۆبایلی زیرەكی نۆكیا Nokia 3.1دەستیان كردووە بە وەرگرتنی ئەبدەیتكردنەوەكانی سیستەمی كارپێكردنی ئەندرۆید 9 پای(Android 9 Pie)، ئەم گەشەپێدانەش دووەم نوێكردنەوەی سیستەمی كارپێكردن لە مۆبایلی زیرەكی نۆكیا 3.1 پێكدەهێنێت، پێش شەش مانگ لەمەوبەریش یەكەم گەشەپێدانی لە سیستەمی كارپێكردنی ئەندرۆید نۆگاتەوە بۆ ئەندرۆید ئۆریۆ بەخۆوە بینی لەماوەی مانگی ئەیلولی 2018.

بەو پێیە مۆبایلی زیرەكی Nokia 3.1ش دێتە پاڵ خانەوادەی ئەو مۆبایلە زیرەكانەی نۆكیا كە بە سیستەمی ئەندرۆید 9 پای كاردەكەن، سەرجەم نوێككارییەكانی پشت بەستوو بە زیرەكیی دەستكرد لەخۆدەگرێت كە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی ستایلی ژیانی رۆژانەت ئاسانتر بێت و وات لێ دەكات كە كاتی زیاترت بۆ بمێنێتەوە و تەمەنی پاترییەكەشت درێژتر بكاتەوە، جگە لە پێشبینی كردنی هەنگاوەكانی ئایندەت.

بەكارهێنەرانی مۆبایلی زیرەكی نۆكیا Nokia 3.1 چەندین خەسڵەتی باش و دانسقەی سیستەمی كارپێكردنی ئەندرۆید 9 پای لەخۆ دەگرێت كە ئەپڵیكەیشنی app action كە پێشبینی هەنگاوەكانی داهاتووت پێدەڵێت، هەروەها خەسڵەتی adaptive battery  كە دۆخی پاترییەكە رێكدەخات و پێشبینی بەكاربردنی پاترییەكە بەپێی پێویستییە كەسییەكانت دەكات و چاكی دەكات، هەرچی ئەپڵیكەیشنی خۆشگوزەرانیی دیجیتاڵییە Digital Wellbeing ئەوا ئاستی بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەكی نۆكیا 3.1 دەپێوێت و تێڕوانینت سەبارەت بە نەریتەكانی بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك پێ دەبەخشێت، هەروەها نوێكردنەوەی ئەندرۆید 9 پای ئەركی سیمكارتەكانیش پێشكەش دەكات كە زانیاریی پەیوەندیدار بە ئەپڵیكەیشنە لەپێشتر و گرنگەكان لەلای تۆ دیاری دەكات كە وات لێ دەكات ئاسانتر پێیان بگەیت، جگە لەوەش خەسڵەتی رێككردنی روناكیی ئۆتۆماتیكی كاردەكات لەسەر رێكخستنەكانی روناكی لەرێگەی فێربوون لە كارلێكەكانی بەكارهێنەر.

هەروەها لە خەسڵەتە سەرەكییەكان لە سیستەمی كاركردنی ئەندرۆید 9 پای:

-ئەپڵیكەیشنی app actions  یارمەتی دەدات بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكان بەشێوەیەكی خێراتر لەرێگەی پێشبینیكردنی هەنگاوەكانی داهاتووت و خستنەڕووی كاری داهاتووت لەسەر مۆبایلی زیرەك.

-سیمكارتەكان، ئەم خەسڵەتە هەڵدەستێك بە دیاریكردنی ئەو زانیارییانەی پەیوەستن بە ئەپڵیكەیشنە لەپێشتر و گرنگەكان و ئاسانتر پێیان دەگەیت لەكاتی پێویستی.

-پاتری كە توانای گونجانی هەیە  Adaptive battery، تواناكانی فێركردنی قوڵ بەكاردەهێنێت بۆ تێگەیشتنی جۆرەكانی بەكارهێنانی پاتری و دانانی لەپێشترێتیی بەكارهێنانی پاتری بۆ ئەپڵیكەیشنە گرنگەكان.

-روناكیی گونجاو Adaptive Brightness، ئۆتۆماتیكی كاردەكات بۆ رێكخستنی روناكیی مۆبایل لەرێگەی فێركردن لەرێگەی بەكارهێنانی سێتینگ لە مۆبایلی زیرەك.

-سیستەمی ناڤیگەیشنی نوێ  system navigation، دوگمەیەكە لەسەر شاشەی سەرەكی و پێشبینیی زیرەكانە و پێشنیازی باش دەداتە بەكارهێنەر.

-خۆشگوزەرانیی دیجیتاڵی Digital Wellbeing وێنەیەكی تەواوت پێدەبەخشێت سەبارەت بە نەریتە دیجیتاڵییەكانت.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-21
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]