سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداوە روونكردنەوە دەدرێت

زێد نیوز:

سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "یاسای بودجەی 2019 پەسەندكراوە و لە ئێستاشدا خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێت دەستكاری بكرێت".

د. ئەحمەد سەفار سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی یەكێتی وتووە "ئەو مادەیەی لەیاسای بودجە ئاماژە بەئیستحقاقی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات، لەسێ بڕگە پێكهاتووە، لە بڕگەی ئەلفی مادەی 10ی یاساكەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوتەكەی رادەستبكات ئەوا مانگانە بودجەی هەرێم وەك خۆی رەوانەدەكرێت، كە رۆژانە 250 هەزار بەرمیلە".

ئاماژەی بەوەش كردووە "هەرچی بڕگەی با-ی یاساكەشە، تایبەتە بە مووچەی پێشمەرگە و بڕگەی جیم-یش باس لەوە دەكات ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوتەكەی رادەست نەكرد، ئەوا مانگانە 522 ملیار دیناری  لەبەغداوە بۆ رەوانە دەكرێت تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە".

سەفار جەخت دەكاتەوە "ئەگەر داوا لەكۆمپانیای سۆمۆ و  وەزارەتی دارایی عیراقیش كرابێت تایبەت بە ناردنی مووچە و نەوتی هەرێم روونكردنەوە بدەن، هیچ مەترسییەك لەسەر ناردنی ئەو 522 ملیار دیناری مانگانەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان نابێت و پارەكە وەك خۆی بەگوێرەی یاسای بودجە رەوانە دەكرێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-16
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]