سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

گۆڕان: لەحكومەتی نوێدا ئەم پۆستانەمان دەدرێتێ‌

زێد نیوز:

ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان پشكەكانی حزبەكەی لەحكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات‌و ئاماژە بەوە دەكات "لەپێش رێككەوتنیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، داوایان لەیەكێتی كردووە وەك نیەت پاكییەك یەكێك لەو چوار رێككەوتنە جێبەجێ بكەن كە لە رابردودا واژویان كردوە بەڵام ئەم پڕۆسەیە ئەنجام نەدراوە".

كاروان هاشم ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتووە "پشكەكانی گۆڕان لەحكومەت بریتین لەجێگری سەرۆكی هەرێم، یاریدەدەری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری چاكسازی‌و وەزارەتی دارایی‌و ئابوری، ئاوەدانكردنەوە، بازرگانی، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بریكارەكانی وەزارەتی پەروەردە، كارەبا، شارەوانی و ناوخۆ، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێكی ئەنجومەنی ئاسایش، هەروەها 12% لە كۆی بەڕێوەبەرە گشتییەكان و راوێژكارەكان لە سەرۆكایەتییەكاندا".

روونیشیكردەوە "ئێمە لە دوایین كۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی كە واژووكردنی رێكەوتننامەكە بوو، گەیشتینە رێككەوتن لەسەر بەرنامەی سیاسیی كابینەی داهاتوو، پشكەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، دانیشتنی پەرلەمان و هەمواركردنەوە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لەناو پەرلەمان و دواتر راسپاردنی سەرۆكوەزیران".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-14
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]