سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

رۆژنامەنووسێك: وەزیری خوێندنی باڵا خەریكی مەدح‌و سەنای قوباد تاڵەبانییە

زێد نیوز:

رۆژنامەنووسێك رایدەگەیەنێت "وەزیری خوێندنی باڵا، لەماوەی سەعاتێكدا 5 بۆ 6 پۆستی كردووە لەسەر قوباد تاڵەبانی، هەر هەموو پۆستەكانی پیا هەڵدانە".

دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنووس لەهەژماری خۆی بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە لەبارەی پۆستەكانی فەیسبووكی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

لەبەشێكی نووسینەكەیدا، دڵشاد ئەنوەر ئاماژە بەوە دەكات "من قسەم لەسەر ستایش و پیاهەڵدانەكانی نیە، چونكە ئەمە نەریتێكی شەخسیەو بەداخەوە زۆربەی شەهادەدار و تەنانەت بێ شەهادەشی گرتۆتەوە". 

روونیدەكاتەوە "بەڵام قسەی من ئەوەیە، تۆ بڵێی ئەم وەزیرە یاخود ئەم وەزارەتە ئەوەندە بێ ئیش و كار بێت، وا وەزیرەكەی بەردەوام لەسەر فەیسبوكە و خەریكی پۆست كردن و مەدح و سەنایە".

دەشڵێت "سەرباری ئەم هەموو كێشەی بەرۆكی وڵاتی گرتووە، وەزارەتێك توێژینەوەیەكی باشی نەبێت كەلێنێكی پێ پر بكریتەوە و گرفتێكی پێ چارەسەر بكرێت، وەزارەتێك شەو و رۆژ راگەیاندن باسی گەندەڵی و خراپەكاریەكانی زانكۆكانی بكات...هۆكارەكەی تەنها ئەوەیە كارەكتەرەكانی لەسەر بنەمای مەدح و سەنا دادەنرێن ، نەك لەسەر بنەمای شارەزای و دڵسۆزی". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-14
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]