سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی: رۆژ نییە دوو بۆ سێ‌ تیرۆریست دەستگیر نەكەین

زێد نیوز:

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت "ئەو كەسانەی دەستگیركراوون لەسەر دزینی موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی باندبوون، چونكە پێنج كەس لەوانە پێشینەی تاوانیان هەبوو پێشتر لەسەر كوشتن و دزی و تەقەكردن دەستگیركرابوون".

لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، لیوا حەسەن نوری بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی دەستگیركردنی رفێنەرانی پارەكە بە سیناریۆ دەزانن ‌و گومان دەكەن بەرپرسیان لەپشتەوە بێت، وتی "شتی وانییە من تێناگەم، پێش ئەوەی بەڕێوەبەری ئاسایش بم لێكۆڵەر بووم، وە خۆم لەم دۆسیەیە لەڕەوتی لێكۆڵینەوەكە بووم بەهاوبەشی لەگەڵ پۆلیس لێكۆڵینەوەمان كردووە هەموو بەڵگەكانمان كەوتۆتە بەردەست یەك بەیەكیان دانیان بەتاوانەكەدانا". 

وتیشی "چونكە كە بەڵگە هەبوو تاوانبار ناتوانێت نكوڵی لەتاوانەكە بكات هەموو ئەوانەش لەوانەن كە لەیاسا یاخی-ن پاش ئەوە لەپێشتر لە زیندان ئازاد كراوون هەر لەیاسا یاخی بوون". 

لیوا حەسەن جەختیكردەوە "هیچ بەرپرسێكی سیاسی لە پشتیانەوە نیە نازانم ئەم بیركردنەوەیە لەكوێوە هاتووە؟! بۆ ڕێڕەوی ئەوانە بگۆڕێت كە "ئیلا هەر دەبێت بەرپرس و كەسێكی سیاسیان لەپشتەوە بێت؟!" شتی وانیە ئەمانە خۆیان كۆمەڵێك دزن بەرنامەیان داناوە و زۆر بە ئاسانی ئەم كارەیان كردووە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات "ئێستا وەك سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان ڕۆژ نییە دوو بۆ سێ تیرۆریست دەستگیر نەكەین بەڵام بڵاوی ناكەینەوە چونكە ئەوەندە دەڵێن سیناریۆیە دەكەونە بەر توانج لەسەر ئەو پڕۆسانە". 

وتیشی " بەداخەوە پێویستە خەڵك خۆی ڕابگرێت بزانێت ڕاستیەكە كامەیە ئنجا پرسیار لەسەر ئەوە بكات". 

جەختیش دەكاتەوە "ئەو تیرۆریستانەی دەستگیركراوون بێگومان هەوڵیان هەبووە بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی لە سلێمانی وە ئامانجیشیان هەبووە و دیارییان كردووە بەڵام ڕەنگە نەگونجێت ڕونكردنەوە و وردەكاری زیاتر بخەمەڕوو ، بەڵام هەوڵی كوشتنە، هەوڵی تیرۆركردنە، هەوڵی تەقینەوەیە."



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-14
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]