سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

سبەینێ‌ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

زێد نیوز:

وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی 2018، مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكات.

(زێد نیوز) لە سەرچاوەیەك لەگەنجینەی هەرێمەوە زانیوویەتی "سبەینێ‌ (دووشەممە) وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێم مووچەی یەكەكانی 70‌و 80ی پێشمەرگە دابەش دەكات". 

بەپێی وتەی سەرچاوەكە "هاوكات سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتی دارایی‌و وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت". 

پێشتر (زێد نیوز) لەسەرچاوەیەكی بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلێمانییەوە بڵاوی كردەوە "بەهۆی ئەوەی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی فریای ئامادەكردنی لیستی مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت نەكەوتوون بۆیە سبەینێ‌ (دووشەممە) مووچەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بەپاشەكەوتەوە دابەش دەكرێت‌و چەند رۆژێك دواتر بڕی پاشەكەوتەكە بە لیستێكی جیاوازتر خەرج دەكرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]