سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

مامۆستایانی سلێمانی مووچە بەپاشەكەوتەوە وەردەگرن

زێد نیوز:

بەهۆی ئامادەنەبوونی لیستی مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت، سبەینێ (دووشەممە) مامۆستایانی سنوری پەروەردەی سلێمانی مووچەی مانگی 12ی2018، بەپاشەكەوتەوە وەردەگرن.

(زێد نیوز) لەسەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی زانیوویەتی "بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی فریانەكەوتوون لیستی مووچەی مامۆستایان بەبێ‌ پاشەكەوت ئامادە بكەن‌و بەو هۆیەوە سبەینێ‌ (دووشەممە) مووچە بەپاشەكەوتەوە وەردەگیرێت". 

وتیشی"پاش چەند رۆژێكی تر بەلیستێكی تر بڕی پاشەكەوتەكەی مامۆستایان خەرج دەكرێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]