سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی باغۆز دەستی پێكرد

زێد نیوز:

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆتایهاتنی ئەو مۆڵەتەی راگەیاند كە درابووە چەكدارانی داعش لەگوندی باغوز بۆ خۆبەدەستەوەدانیان‌و ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی باغوزی دەستپێكرد.

كەمێك لەمەوبەر هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەستپێكردنی كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی باغوزی دەستپێكرد كە بەدواهەمین مۆڵگەی رێكخراوی داعش لەسوریا دادەنرێت‌و بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ لەئێستادا شەڕێكی سەخت لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و چەكدارانی داعش لەسەرجەمی میحوەرەكانی باغوز روودەدات. 

بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەكان هێزەكانی سوریای دیموكرات بەشێوەیەكی چڕ مۆڵگەی چەكدارەكانی داعش لەباغوز بۆردومان دەكەن. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-10
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]