سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

ئاسایش: 72 تۆمەتباری مادە هۆشبەرەكان دەستگیركران

زێد نیوز:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر، رایدەگەیەنێت "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لەكۆیە 72 تۆمەتباری مادە هۆشبەرەكان دەستگیركراوون و بەدوای 40 داواكراووی تریشدا دەگەڕێین".

‎عادل یاسین وتەبێژی ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر لەكۆیە لە پرێس كۆنفرانسێكدا، ئاشكرای كرد"لەكۆی ئەو72 تۆمەتبارەی دەستگیركراوون، دوو كەسیان ژنن، 22 كەسیان ڕەوانەی دادگای تاوان كراوون، ھەروەھا 35 تۆمەتباریش لەژێر لێكۆڵینەوەدان لە ھەمانكاتدا 15 كەسیشیان ئازاد كراوون، بەڵام تا ئێستا 40 داواكراو دەستگیر نەكراوون". 

وتیشی"دەستمان بەسەر یەك كیلۆ مادەی هۆشبەر لەجۆری "حەشیش" و 813 گرام "كریستاڵ" و نیو كیلۆ "ھێرۆئین" و840 دانە حەبی "ترامادۆڵ"دا گرتووە".

‎عادل یاسین روونیكردەوە "بەشێوەیەكی بەرچاو بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان زیادی كردوە بەراورد بەساڵی پار". 
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر داوای لەهاوڵاتیان كرد لەهەموو گومانلێكراوێك ئاگاداریان بكەنەوە‌و وتیشی "ئەوە بەتەنها بە ئاسایش ناكرێت  پێویستە مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتیان لە زیانەكانی ئەو مادانە ئاگاداریان بكەنەوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]