سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

داوا لە رێكخەرانی لیستی مووچە دەكرێت پەیوەندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان بكەن

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ پەروەردەی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە‌و تیایدا داوا لەو فەرمانبەرانە دەكات كە كاریان رێكخستنی لیستی مووچەیە پەیوەندی بكەن بە پەروەردەكانیانەوە.

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، هاتووە "داوا لەسەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكەین كە كاریان رێكخستنی لیستی مووچەیە لەگەڵ فەرمانبەرانی كۆمپیوتەری تایبەت بە لیستی مووچە سبەینێ دووشەممە 2019/3/11 پەیوەندی بكەن بە پەروەردەكانیانەوە". 

ئاماژە بەوەش كراوە "پەیوەندیكردنی‌ ئەو فەرمانبەرانە بەمەبەستی ئامادەكردنی لیستی مووچەیە بە زووترین كات".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]