سەردێڕ:
زێدنیوز
جۆراوجۆر

بڕۆ بۆ حەلاوی باس بكە!

زێد نیوز:

حەلاو كێ بووە؟


شەیدا بڵباس:

حەلاو بنحاس خانمێكی جولەكە بوو لەگەڕەكی جولەكانی شاری سلێمانی دەژیا، دوكانێكی بچووكی هەبوو لەتەنیشت ماڵەكەی خۆی تەنها هێلكە و كبیرت و بەردە هەسان و توتن و لفكە و بەن و میخەك و بڕنوت و هەندێك وردە واڵەی تری دەفرۆشت.
حەلاوەخان هەردوو گوێی كەڕ بوو، بە ئاستەم لە دەنگی بەرز حاڵی دەبوو.
ئەم كەم بیستنەی وای كردبوو ببووە جێگای باسكردنی خەڵك، ئەگەر كەسێك كەسێكی بۆ حاڵی نەبوایە دەیان گوت "دەڵێیت بۆ حەلاوی باس دەكەیت". یان یەكێك نەیویستایە گوێ بۆ كەسێك بگرێت دەیگوت "بڕۆ بۆ حەلاوی باس بكە". واتا نامەوێت تێبگەم چۆن حەلاو تێناگات.
حەلاو كەسێك بووە زۆر میهرەبان بێ غەل و غەش تەنانەن موسڵمان و جولەكە و مەسیحیەكانی شار لەو سەری شارەوە دەگەیشتنە لای حەلاوەخان بۆ شت كڕین و لەو چەندین دوكان نزیك بوو لێیانەوە.
دەگێڕنەوە حەلاوەخان 50دیناری مەلیكی عێراقی بەخشی بۆ دروستكردنی قوتابخانەی فەیسەڵیە لەسلیمانی .



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-02
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]