سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

بەشیر حەداد: سەرەتای مانگی داهاتوو بەغدا بەشە بودجەی هەرێم دەنێرێت

زێد نیوز:

د.بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "چاوەڕوان دەكرێت لەسەرەتای مانگی داهاتوودا و بەپێی یاسای بودجە، بەغدا بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە بكات".

د.بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، وتی "بەهۆكاری هونەری تا ئێستا هیچ شارێكی عێراق بەپێی یاسای بودجە، بڕە بودجەكەی وەك خۆی پێ نەگەیشتووە و چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای مانگی سێ دا بەغدا بەشە بودجەی هەرێم و شارەكانی دیكەی عێراقیش ڕەوانە بكات". 

وتیشی "ئەگەر بێتو هەرێم 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ڕادەستی حكومەتی عێراق نەكات، ئەوا لە كۆی پارەی بەشە بودجەی هەرێم پارەی ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتە دەبڕدرێت، بەڵام موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەنێردرێت".

روونیشیكردەوە "بەپێی یاسای بودجەی عێراق، ئەگەر هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حكومەتی ناوەند بكات لەماوەی ئەمساڵدا نزیكەی 11 ترلیۆن دیناری لەبودجەدا بۆ دەنێردرێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-26
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]