سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

بەڤیدیۆ: دانپیادانانی دوو تۆمەتبار كە دەستدرێژی سێكسییان كردۆتە سەر كچێك

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێكی لەبارەی دانپیادانانی دوو تۆمەتبار بڵاوكردەوە كە دەستدرێژی سێكسییان كردۆتە سەر كچێك.

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، هاتووە "سێ ساڵ لەمەوبەر پیاوێك كە خاوەنی‌ دوو خێزانە، بەهۆی‌ خوشكەكەیەوە كچێكی‌ 17 ساڵ دەناسێت، دواتر پەیوەندی‌ لەنێوانیاندا دروستدەبێت‌و دەستدرێژی‌ دەكاتە سەر كچەكە". 

بەپێی راگەیەندراوەكە "دواتر كچەكە دەیەوێ كۆتایی بەپەیوەندییەكەی‌ بهێنێت لەگەڵ ئەو پیاوە، بەڵام پیاوەكە رازی‌ نابێت‌و بەمەرجی‌ پێدانی‌ پارە بەڵێن دەدات كە وازیلێبهێت". 

ئاماژە بەوەش كراوە "پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی لەلایەن كچەكەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ سەر بە بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییەوە توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێت". 

روونیشكراوەتەوە "هەروەها لەهەمان دۆسیەداو لەلایەن هێزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە‌ كورێكی‌ دیكەش دەستگیركرا كە بەهەمانشێوە پەیوەندی‌ لەگەڵ ئەو كچە هەبووە و دەستدرێژی كردۆتە سەری". 

جەختیش كراوەتەوە "لەئێستادا هەردو تۆمەتبار بەبریاری‌ دادوەر بەندن‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە".




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-26
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]