سلێمانی: نمایشی جل و بەرگی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوە چوو
زێد نیوز:
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ( 20ی شوباتی 2019) پڕۆژەی مەحاڵ لە هۆتێل ڕامادای شاری سلێمانی نمایشی جل و بەرگی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو.
بیرۆكەی پڕۆژەی "مەحال IMPOSSIBLE"َ وە دیزاینی جل و بەرگەكان لەلایەن دوو دیزاینەر ئامادەكرابوو كە ساردۆنیا ئەحمەد وە هێمن هادی بوون .
لەنمایشەكەدا سی و پێنج مۆدێل بەشداربوون كە سەرجەمیان خاوەن پێداویستی تایبەت بوون. رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO وەك هەمیشه كە گرنگی بە سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگا دەدات بەتایبەتیش توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت یەكێك بوو لە سپۆنسەرە سەرەكییەكانی پڕۆژەكە .
لەكۆتایی نمایشەكە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەرێوەبەری ڕێكخراوی CDO لەپای هاوكاریكردن و پشتگیریكردنی پڕۆژەكە.
|
زیاتر...