سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وەرزش

پاریس لە نێو ئۆڵترافۆرد مان یۆى دا بە زەویدا

زێد نیوز:


لەچوارچێوەى یارییەکانى قۆناغى دووەمى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە یاریی چوندا یانەى مانچستەریونایتد لە نێو یاریگاى ئۆڵترافۆرد میواندارى یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسی کرد.

هەرچەندە یانە فەرەنسییەکە چەند ئەستێرەیەکى بەهۆى پێکانەوە بەشدارى یارییەکەیان نەکرد، بەڵام یاریزانانى ئەو یانە فەرەنسییە ئاستێکى بەرزیان پێشکەش کردوو بەردەوام فشاریان دەخستە سەر گۆڵى یانەى بەرامبەر، بەڵام نیوەى یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتایهات.

لە نیوەى دووەمى یارییەکەدا یانە فەرەنسییەکە هەرچەندە لە دەرەوەى یاریگاى خۆى یارییەکەى ئەنجامدا، بەڵام لەسەر ئاستە بەرزەکەى بەردەوام بوو، تا لە خولەکى 53ى یارییەکەدا یاریزان کیمبیمپ  گۆڵى یەکەمى بۆ یانەى میوان تۆمار کرد، دواى تەنها حەوت خولەک هێرشبەرى بەتواناى فەرەنسی کیلیان مباپێ گۆڵى دووەمى بۆ یانەى پاریس سانجێرمان تۆمارکرد.

لەخولەکى 89ى یارییەکەدا یانەى مانچستەر یونایتد گورزێکى کوشندەى بەرکەوت و ئەستێرەى هێڵی ناوەندى یانەکەى پۆڵ پۆگبا بە کارتى سوور کرایە دەرەوەى یارییەکەو لە یاریی گەرانەوەى یانەکەى بەرامبەر یانەى پاریس سانحێرمان ناتوانێت بەشدارى بکات، لەکاتێکدا یانەکەى پێویستى بە بردنەوەیە بە جیاوازى سێ گۆڵ و تەنها ئەو ئەنجامە دەیگەیەنێتە قۆناغى داهاتوو.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-13
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]