سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

وادەی ناردنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكرا دەبێت

زێد نیوز:

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "لەمانگی داهاتوەوە بەغدا بەگوێرەی بودجەی ساڵی 2019ی عێراق پشكی هەرێم لەو بودجەیە دەنێرێت".

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات "لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی عێراق لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانە دەكرێت". 

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە "پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق بۆ ئەمساڵ بە 12.67% جێگیركراوەو لەبەرانبەر ئەوەشدا هەرێم دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات".

كۆچەر روونیكردەوە "بەگوێرەی پشكی مانگانەی هەرێم لەبودجەی عێراق، لەمانگی داهاتووەوە 522 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكرێت". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]