سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

سەڵاحەدین بەهائەدین: لەچوار ساڵی داهاتوو ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگەر دەبین

زێد نیوز:

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت "یەكگرتوو لەچوار ساڵی داهاتوودا ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگەر دەبێت‌و چاودێری حكومەت دەكات".

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی بەشداریكردنی ئەمینداری گشتی لەئاهەنگێكی حزبەكەی لەسلێمانی بڵاوكردەوە. 

لەراگەیەندراوەكەی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، هاتووە "ئەمڕۆ (یەكشەممە) سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری‌ گشتی‌ یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لەئاهەنگی 25 ساڵەی راگەیاندنی یەكگرتوو لەسلێمانی، وتارێكی پێشكەش كرد‌و رایگەیاند"یەكگرتوو ئەزمونێكی تایبەتە كۆپی هیچ لایەك و لایەنێك نییە و نابێ". 

بەپێی راگەیەندراوەكە " سەڵاحەدین بەهادین وتووشیەتی: یەكگرتوو بە تایبەتمەندی خۆی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێ و چوار ساڵی داهاتووی ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگەر دەبێت لەگۆڕەپانی سیاسی و چاودێری حكومەت دەكات".

راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات "لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی كردەوە كە "تائێستاش كۆمەڵگا و گۆڕەپانی سیاسی پێویستی بە كار و كردار و بیر و باوەڕەكانی یەكگرتووەكانە، پێویستە یەكگرتوەكان زیاتر لە جاران خەمی گیروگرفتەكان بخۆن و چارەسەری بۆ بدۆزنەوە".

راگەیەندراوەكە روونیشیدەكاتەوە "ئەمینداری گشتی روونیكردۆتەوە :یەكگرتوو بە راستگۆیی و دەستپاكی 25 ساڵە خزمەتی شوناسی ئاینی و نەتەوەیی و سیاسی كورد دەكات و سەرباری ئاستەنگ و گرفتەكان دەستكەوتی گەورەمان هەبووە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]