سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: بەرنامەو سیاسەت و ستراتیژمان دیدگایەكی نوێیە بۆ هەرێم

زێد نیوز:

نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا لەعێراق‌و وەفدێكی یاوەری، بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، هاتووە "بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان چاویكەت بە خوان خۆسیە ئیسكۆباڕ ستینمان باڵیۆزی ئیسپانیا لەعێراق و وەفدێكی یاوەری، لەدیدارەكەدا كە بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی ( ی . ن . ك ) و دابان شەدەڵە نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئیسپانیا ئامادەی بوو گفتوگۆ كرا لەبارەی پەرەپێدان و بەردەوامی پەیوەندی و هاوكارییەكانی وڵاتی ئیسپانیا بۆ هەرێمی كوردستان".

بەپێی راگەیەندراوەكە "لەبەر رۆشنایی گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان بافڵ تاڵەبانی باری سەرنجی خۆی لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە خستەڕوو خوێندنەوەی بۆ واقیعی هەلومەرجەكە كردوو تێڕوانین و سیاسەتی یەكێتی بۆ ئەم قۆناغە بۆ وەفدی میوان خستەڕوو". 

راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات "بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی: ئێستا یەكێتی كار بۆ رێكەوتنی سیاسی دەكات لەسەر كۆی جومگە سیاسیەكانی بەڕێوبردنی هەرێم و بەرنامەو سیاسەت و ستراتیژمان دیدگایەكی نوێیە بۆ هەرێم و دەمانەوێت ئیدارەدان لەسەر بنەمای چەمكی هاووڵاتی بوون و دەستەبەركردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی بێت". 

روونیشكراوەتەوە "هەر لەدیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی راشكاوانە رایگەیاند: لەبەرامبەر هەڵەكانی رابردوو دەركەت زەرمەندی یەكەم لێی كۆمەڵانی خەڵك و پێگەو ناوبانگی هەرێم بوو بۆیە كار دەكەین بۆ یەكخستنەوەی ماڵی كوردو وەك یەكێتی دەمانەوێت پەیوەندی تەندروستمان لەگەڵ هەموو لایەنەكان هەبێت و پێكەوە كار بكەین بۆ سەرخستن و تەواوكردنی پرۆسەی چاكسازی و لەو چوارچێوەیەشدا یەكێتی وەك هەمیشە دەبێتەوە هەوێنی یەكڕیزی و تەبایی".

راگەیەندراوەكە جەخت دەكاتەوە "سەبارەت بە كەركوكیش بافڵ تاڵەبانی رونیكردەوە: ئەولەویەتی كارەكانمان ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوكەو لەو روەشەوە هەنگاوی باشمان بڕیوە و تەركیزی تەواوەتیمان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانە كەئەوەش بە قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی و لێكتێگەیشتن دەبێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]