سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

خانەنشینانی سلێمانی یاداشتێك ئاراستەی وەزیری دارایی هەرێم دەكەن

زێد نیوز:

لەیاداشتێكدا كە ئاراستەی وەزیری دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، ژمارەیەك لەخانەنشین داوای خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی نیسان‌و مایس‌و حوزەیرانی ساڵی 2017 دەكەن.

لەیاداشتێكدا كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە‌و ئاراستەی وەزیری دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، ژمارەیەك لەخانەنشینی پارێزگای سلێمانی داوا دەكەن مووچەی سێ‌ مانگی ساڵی 2017یان بۆ خەرج بكرێت كە لەپارێزگاكانی تر خەرج كراوە‌و تەنها لەپارێزگای سلێمانی خەرج نەكراوە. 

لەیاداشتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "ئێمەی خانەنشینانی لەدایكبوی 1954 كە لەساڵی 2017 دا خانەنشین كراوین، موچەی مانگی نیسان، مایس، حوزەیران كە لەهەولێر سەرفكراوە ‌و خانەنشینانی قەزا‌و ناحیەكانی پارێزگای هەولێر‌و سلێمانی وەریان گرتوە‌و تەنها ناوشاری سلێمانی وەریان نەگرتوە". 

لەیاداشتەكەدا داوا لەوەزیری دارایی هەرێم كراوە كە مووچەی ئەو سێ‌ مانگەیان بۆ خەرج بكات.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]