سەردێڕ:
زێدنیوز
جۆراوجۆر

بەوێنە: گوێدرێژە بریندارەكەی سلێمانی بۆ چارەسەركردن دەبرێتە ئەمریكا

زێد نیوز:

بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی گوێدرێژێكی بریندار لەشاری سلێمانی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە‌و نوێنەری زەردەشتییەكانی هەرێمی كوردستانیش داوایەك ئاراستەی ئەمریكا دەكات بۆ یارمەتیدانی بەگواستنەوەی گوێدرێژەكە بۆ ئەو وڵاتە بەمەبەستی چارەسەركردنی.

ئاوات حوسامەدین نوێنەری زەردەشتییەكانی كوردستان ئەو كەسە بوو كە بەهانای ئەو گوێدرێژە بریندارەوە چوو لەپاش ئەوەی بەبرینداری لەچۆڵەوانییەك بەجێهێڵرا. 

ئاوات حوسامەدین كە لەهەمان كاتدا چالاكوانێكی بوارەكانی مافەكانی ئاژەڵە وتی "تووشی شۆك بووم ئەو كاتەی گەیشتمە شوێنی بەجێهێشتنی گوێدرێژە بریندارەكە و لەبەر بارانێكی زۆردا بوو و لەسەرما دەلەرزی". 

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە نامەیەكی ئاراستەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەشاری هەولێر كردووە‌و تیایدا داوای لێكردوون گوێدرێژە بریندارەكە بگوێزنەوە بۆ ئەمریكا بۆ ئەوەی لەسەر خەرجی ئەوان چارەسەر بكرێت". 

لەبارەی هۆكاری داواكەشی روونیكردەوە "ئەمریكییەكان بەوە بەناوبانگن كە بایەخێكی زۆر بەچاودێریكردنی ئاژەڵان دەدەن بەشێوەیەكی گشتی‌و گوێدرێژیش یەكێكە لەسیمبوڵەكانی پارتی دیموكراتی ئەمریكا". 
جێی باسە پێشتر و لەساڵی 2012 هێزەكانی ئەمریكا گوێدرێژێكی بریندارییان لەوڵاتی عێراقەوە گواستەوە بۆ ئەمریكا بۆ چارەسەركردن بەڵام لەئەمریكا گیانی لەدەستدا.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]