سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

پاریس هێرشبەرێکى لەدەستدا

زێد نیوز:


سەرچاوەکان لە فەرەنسا ئەمرۆ بە فەرمى ئاشکرایان کردوە کە یاریزانى یانەى پاریس سانجێرمان  ئیدیسۆن کاڤانى بەهۆى پێکانەوە ناتوانێت لە یاریی یانەکەى بەرامبەر یانەى مانچستەریونایتد ئامادە بێت لە یارییەکانى قۆناغى دووەمى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.

ئیزگەى مۆنتی کارلۆ ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى یانەکە بە فەرمى ئاشکرایان کردوە کە هێرشبەرى ئۆرۆگواى ئیدیسۆن کاڤانى بەهۆى پچڕانى چەند بەسترەیەکى قاچى ڕاستى ئەو یاریزانە ناتوانێت لە یاریی داهاتووى یانەکەى لە رۆژى 3 شەممە بەرامبەر یانەى مانچستەر یونایتد ئامادەى یارییەکە بێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەى بەوە داوە کە ئەو یاریزانە بە ئەگەرى زۆرەوە دەتوانێت لە یاریی داهاتووى یانەکەیدا بەرامبەر مانچستەر یونایتد بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان .

جگە لە ئیدیسۆن کاڤانى بە فەرمى ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمان ئاشکرایان کردوە کە هەریەکە لە نێیمار داسیلڤا و مارکۆ ڤیراتى بەشدارى یاریی یانەکەیان بەامبەر مانچستەر یوناتید ناکەن.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]