سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

مێسی کاتى وازهێنانى ڕاگەیاند

زێد نیوز:


کاپتنى یانەى بەرشەلۆنە داهاتووى خۆى لەگەل یانەکەى یەکلاکردۆتەوەو لە بارەى مانەوەى لە یانەکە و کاتى وازهێنانى لە یاریکردن سەرۆکى یانەى بەرشەلۆنەى ئاگادار کردۆتەوە.

ڕۆژنامەى دۆن باڵۆنى ئیسپانى لە هەوالێکیدا ئاشکرایکردووە.. کە لیۆنێل مێسی کاپتنى یانەى بلوگرانا بارتۆمیۆى سەرۆکى یانەکەى لەوە ئاگادار کردۆتەوە کە بە هیچ شێوەیەک بیرى لە جێهێشتنى یانەى بەرشەلۆنە نەکردۆتەوەو دەیەوێت تا کۆتایی ژیانى وەرزشى لە یاریکردن لەو یانەیە بەردەوام بێت.

هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردوە کە مێسی ئەوەشی بە سەرۆکى یانەکەى راگەیاندوە کە لە ساڵى 2022 بە تەواواى بڕیارى کۆتاى لەبارەى داهاتووەیە دەدات، یان لە هاوینى ئەو ساڵە وازهێنانى خۆى ڕادەگەیەنێت، یاخود بۆ چەند ساڵێکى دیکە لە یاریکردن بەردەوام دەبێت.

لەچەند رۆژى رابردوودا بارتۆمیۆى سەرۆکى یانەى بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا ووتى.. پێویستە لە ئێستاوە خۆمان رابهێنین لەگەل سەردەمى بێ مێسی، ئەم وتانەى سەرۆک ترس و دودڵى لاى هاندەرانى یانەى بلوگرانا دروست کرد بەوەى بەم نزیکانە ئەو هێرشبەرە ئەرژەنتینیە وازهێنانى خۆى لە یاریکردن ڕابگەیەنێت، یاخود ریزەکانى یانە کەتەلۆنییەکە جێبهێڵێت.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]