سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

پادشاى سعودیە خەڵاتێکى گەورەى عێراقیەکان دەکات

زێد نیوز:


شاندێکى باڵاى حکومى و وەرزشی سعودیە گەیشتنە عێراق بەمەبەستى دەست پێکردنى کارەکانیان بۆ دروست کردنى یاریگایەکى گەورە لە بەغدادى پایتەختى عێراق.

ڕاگەیاندنە عێراقییەکان ئاشکرایان کردووە کە شاى سعودیە وەک دیاریەک بۆ عێراقییەکان یاریگایەکى مەزن دروست دەکات لە بەغدادى پایتەخت لەسەر ئەرک و مەسرەفى خۆى کە یاریگاکە 100 بۆ 120 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا شاندێکى باڵاى حکومى و وەرزشی کە لەچەند وەزیرێک پێک دێن لە سعودیەوە خۆیان گەیاندۆتە عێراق لە پێناو ڕێکەوتن لەگەل بەرپرسە عێراقییەکان بۆ دیاریی کردنى شوێنى ئەو یاریگایە، لە پێناو دەست کردن بە کارەکانى پرۆژەکە.

بەهۆى ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى هەردوو وڵاتى سعودیەو عێراق، شا سەلمان بڕیاریدا بە دورست کردنى یاریگایەک پاداشتى عێراقیەکان بداتەوەو لە ئێستاشدا لەهەوڵى جێبەجێکردنى بەڵێنەکەیایەتى.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]