سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

زێد نیوز:

وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە لادانان‌و دانانی 100 فەرمانبەری گرێبەست لەشارەوانییەكانی راپەڕین، بڵاوكردەوە.

لەروونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "دامەزراندن و دانانی فەرمانبەری گرێبەست لەشوێنی فەرمانبەری گرێبەست كە وازدەهێنێت بەمەبەستی پڕكردنەوەی شوێنیان، لەجیاتی دانانیان بۆ دەكرێت بەپێی رێنماییەكان لەدەسەڵاتی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە بەپێی پێویست و داواكاری فەرمانگەكان". 

روونیشكراوەتەوە "رۆژانە چەندەها نووسراوی هاوشێوە ئەنجامدەدرێت بۆ سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگەكان بەپێی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێدەكرێت لەلایان وەزارەتمان".


دەقی روونكردنەوەكە:

دەربارەی بڵاوبوونەوەی نووسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمار (6800)لە 19/12/2018، تایبەتە بە لادان و دانانی 100 فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی راپەڕین بە پێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە رابگەیەنین:

1ـ دامەزراندن و دانانی فەرمانبەری گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەری گرێبەست كە وازدەهێنێت بەمەبەستی پڕكردنەوەی شوێنیان، لە جیاتی دانانیان بۆ دەكرێت بەپێی رێنماییەكان لە دەسەڵاتی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە بەپێی پێویست و داواكاری فەرمانگەكان.

2ـ رۆژانە چەندەها نووسراوی هاوشێوە ئەنجامدەدرێت بۆ سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگەكان بەپێی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێدەكرێت لەلایان وەزارەتمان.

3ـ هیچ جۆرە لادانێكی نایاسایی لەو نووسراوەدا بەدیناكەین.

4ـ لەبەرئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی راپەڕین تازە كراوەتەوە و جیاكراوەتەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، بۆیە گواستنەوەی میلاكیان بۆ ئەنجامدراوە.

راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی و ئابووری
10/2/2019



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]