سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

ریال دێربی مەدریدى بردەوە

زێد نیوز:


لەمیانەى یارییەکانى ئەم هەفتەیەى خولى لالیگاى ئیسپانیا یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆ میواندارى یانەى ریاڵ مەدریدى کرد.

لەخولەکى 16ى یارییەکەدا کاسمێرۆ گۆڵی پێشکەوتنى بۆ یانەى ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد، پاشان لە خولەکى 25ى یارییەکەدا یاریزانى بەتواناى فەرەنسی ئەنتۆنیۆ گریزمان گۆڵى بەرامبەرى بۆ خاوەن یاریگا تۆمار کردەوە، لە خولەکى 42ى یارییەکەدا کاپتنى یانەى ڕیاڵ مەدرید گۆڵى دووەمى بۆ یانەکەى تۆمار کرد بە لێدانى سزاو نیوەى یەکەمى یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایهات.

لە نیوەى دووەمى یارییەکەدا لەگەڵ ئەوەى کورانى سیمیۆنى فشارێکى توندیان لەسەر گۆڵی یانەى ڕیاڵ مەدرید دروست کردبوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبون لە تۆمار کردنى گۆڵ و گاریس بەیل بە تۆمار کردنى گۆڵى سێیەم لە خولەکى 74ى یارییەکەدا سەرکەوتنى بەخشییە یانەکەى و یارییەکەشیان بە ئەنجامى (3-1) گۆڵ بردەوە.

بەم بردنەوەیەش یانەى ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەى 45 خاڵ خۆى گەیاندە ڕیزبەندى دووەمى خولى یانەکانى ئیسپانیا.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-09
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]