سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

رۆناڵدۆ بۆتە مایەى خێر بۆ یانە ئیتاڵییەکان

زێد نیوز:


دواى ئەوەى لەسەرەتاى ئەم وەرزەوە کرستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى لە یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانیەوە پەیوەندى بە یانەى یۆڤانتۆسەوە کردوە ئەو یاریزانە لەگەڵ ئەوەى سودێکى دارایى زۆرى بە یانەى یۆڤانتۆس گەیاندەوە سودى بە یانەکانى دیکەى ئیتاڵیاش گەیاندوە.

پێگەى کاڵچۆ مێرکاتۆ لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە بەهاتنى کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ خولى ئیتاڵى بە شێوەیەکى گشتى و بەبەراورد بە ساڵانى رابردوو هاندەرانى ئامادەبووى نێو یاریگاکانى ئەو خولە ڕووى لە زیاد بون کردوە، بە جۆرێک لەم وەرزەدا ئامادەبونى هاندەران بەڕیژەى 2.3% زیادى کردوە، لە وەرزەکانى ڕابردوو ئامادەبونى هاندەران تەنها 24.706% بوو، بەڵام لەم وەزەدا رێژەکە بۆ 30.718% زیادى کردوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەى بەوەش داوە کە یارییەکانى خولى ئیتاڵى لە ئیسپانیاو بە تایبەت لە شارى مەدرید هاندەرى ڕوو لە زیاد بونەو بە رێژەى 13.3% سەیرکردنى یارییەکانى ئەو خولە ڕووى لە زیاد بون کردوە بە تایبەت یارییەکانى یانەى یۆڤانتۆس.

ڕۆناڵدۆ لە هاوینى ڕابردوەوە پەیوەندى بە یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە کردوەو تا ئێستا توانیوێتى لە خولى یانەکانى ئیتاڵیا 17 گۆڵ بۆ ئەو یانەیە تۆمار بکات، ڕۆژنامەکانى ئیسپانیاش باس لەوە دەکەن بە رۆیشتنى ئەو یاریزانە لە یانەى ڕیاڵ مەدرید بە رێژەیەکى بەرچاو هاندەرانى ئامادە بوى نێو یاریگا ڕوى لە کەمى کردوە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-09
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]