سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

دایکى ڕۆناڵدۆ نەخۆشیەکى کوشندەى هەیە

زێد نیوز:


جارێکى دیکە دایکى یاریزانى پورتوگالى و ئەستێرەى یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵى دووچارى شێرپەنجەى مەمک بۆتەوەو ژیانى کەتۆتە مەترسییەوە.

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى لەهەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە کە دۆلۆریۆس ئەڤێرۆى دایکى ئەستێرەى تۆپی پێ کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ جارێکى دیکە دووچارى ئەو نەخۆشیە بۆتەوە کەپێشترو لە ساڵى 2007 دووچارى بۆوەو نەشتەرگى بۆ ئەنجامدارا لە پێناو چارەسەرکردنى، بەڵام بەهۆى سەرنەکەوتنى ئەو نەشتەرگەریەو بنەبڕ نەبونى نەخۆشیەکەى لە ئێستادا دووچارى شێرپەنجەى مەمک بۆتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەى بەوەداوە کە دایکى ڕۆناڵدۆ تەندروستى ناچێگیرەو لە دۆخێکى تەندروستى خراپدایەو پێویستى بەوە هەیە جارێکى دیکە نەشتەرگەرى بۆ ئەنجام بدرێتەوە.

ڕۆناڵدۆ بەهۆ مردنى باوکیەوە زۆر لە دایکى نزیک بۆتەوەو پەیوەندیەکى بەهێز هەیە لە نێوانیاندا وە ئەو یاریزانە چەندین جار ئاماژەى بە گرنگى ڕۆڵى دایکى داوە لە ژیانیداو خراپى تەندروستى دایکى رۆناڵدۆ گاریگەرى گەورەى دەبێت لەسەر ئەو یاریزانە  


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-09
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]