سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان: بۆ گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك هیچ رێككەوتنێك نەكراوە

زێد نیوز:

وتەبێژی فەرمی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی بوونی رێككەوتن بۆ گەڕاندنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ شاری كەركوك، بڵاوكردەوە.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرمی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لەراگەیەندراوەكەدا، ئاماژە بەوە دەكات "هیچ رێككەوتنێك نییە بۆ گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كەركوك و هیچ ناوچەیەكی دیكە."

روونیشیكردەوە "چەكدارانی داعش دەستیانكردووە بە سوودوەرگرتن و گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانەی دەكەونە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆیە دۆخەكە پێویستی بە هەماهەنگی هاوبەش هەیە بۆ لەناوبردنی "تیرۆریستان" لەو ناوچانەی كە جێگەی بایەخی هەردوولایە و دەبێت هەماهەنگی هەبێت لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-06
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]