سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

سەركەوت شەمسەدین: ئەمریكا دەیەوێـت پەیوەندییەكی بەهێز و تەندروستی لەگەڵ عێراق هەبێـت

زێد نیوز:

سەركەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی نەوەی نوێ‌، رایدەگەیەنێت"ئەو هێزەی ئەمریكا كە ئێستا لەعێراقدایە داگیركەر نییە و لەسەر داوای حكومەتی عێراق هاتونەتە وڵاتەكە و هەر كات حكومەت داوایان لێ بكات دەردەچن".

سەركەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، ئاماژە بەوە دەكات "بەپێی ڕێككەوتنی ستراتیجی نێوان ئەمریكا و عێراق نابێت خاك و ئاسمان و ئاوی عێراق بەكاربهێندرێت دژ بەهیچ وڵاتێكی تر و دەكرێت فراكسیۆنەكان لەسەر گفتوگۆی بەندەكانی ئەو ڕێككەوتنامە و چالاككردنی لەگەڵ حكومەت كۆببنەوە". 

دەشڵێت "پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا گرنگن و لەقازانجی  هەردوو وڵاتە لە هەموو ڕووەكانی ئابوری و سیاسی و سەربازی و ئەو هێزەی ئەمریكا كە ئێستا لەعێراقدایە داگیركەر نییە و لەسەر داوای حكومەتی عێراق هاتونەتە وڵاتەكە و هەر كات حكومەت داوایان لێ بكات دەردەچن".

شەمسەدین روونیدەكاتەوە "بەهیچ شێوەیەك نابێت هەڕەشەكردن لەهێزكانی ئەمریكا لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە قبوڵ بكرێـت و دەبێـت ئەم بابەتە بەجدی كاری لەسەر بكرێت".

سەبارەت بە لێدوانەكانی ترەمپ دەربارەی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق، پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌، ئاماژە بەوە دەكات"لەگەڵ چەندین ئەندامی كۆنگرێس و سیاسەتمەدارانی ئەمریكا گفتوگۆم كردووە و جەختیان لەوە كردووەتەوە لێدوانەكانی ترەمپ نوێنەرایەتی حكومەت و دەزگاكانی ئەمریكا ناكات و بەڵكو ئەمریكا دەیەوێـت پەیوەندییەكی بەهێز و تەندروستی لەگەڵ عێراق هەبێـت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-06
زیاتر...
123
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]