گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەتەكان دەستی پێكردەوە
زێد نیوز:
گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای چوار ساڵ راگرتن، دەستی پێكردەوە.
(زێد نیوز) لەسەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە زانیوویەتی "بەشێوەیەكی سنوردارو لەنێوان هەندێك لەوەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران دەستی پێكردۆتەوە".
سەرچاوەكە هۆكاری دەستپێكردنەوەی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەرانی بۆ نەبوونی پلەی دامەزراندن لەئێستاداو زۆربوونی مۆڵەتی بێ مووچە گەڕاندەوە.
روونیشیكردەوە "ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی بۆ ئەو وەزارەتانە كردووە كە كێشەی كەمی میلاكیان هەیەو داوای دامەزراندنی فەرمانبەریان كردووەو بەهۆی نەبوونی دامەزراندن لەئێستادا بڕیارە فەرمانبەریان بۆ تەنسیب بكرێت یاخود راژەكانیان لەوەزارەتەكانی ترەوە بۆ بگوازرێتەوە".
سەرچاوەكە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەم پڕۆسەی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران وەزارەتی خوێندنی باڵاو چەند وەزارەتێكی تر ناگرێتەوە.
|
زیاتر...