سەردێڕ:
زێدنیوز
جۆراوجۆر

پەنابەرێكی كورد خەڵاتێكی جیهانی بەدەست دەهێنێت‌

زێد نیوز:

وه‌رگێڕان: پشتیوان كه‌مال

ڕۆژنامه‌نووسێكی په‌نابه‌ری كورد، به‌هرۆز بووچانی، كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوستراڵیاوه‌ له‌ دوورگه‌یه‌كی ناو زه‌ریای هادیدا ده‌ستگیركراوه‌، به‌ به‌هاترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.


ناوی كتێبه‌كه‌ی بوچانی، هیچ هاوڕێیه‌كمان نییه‌ جگه‌ له‌ چیاكان: نووسینێك له‌ زیندانی مانوسه‌وه‌، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی وه‌تسئه‌په‌وه‌ یاداشته‌كانی به‌ زمانی فارسی ناردووه‌ بۆ هاوڕێیه‌كی، ئومێد تۆفیقیان، ئه‌ویش وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی ئینگلیزی.

بووچانی ده‌ڵێت كه‌ وه‌تسئه‌پ ئۆفیسی ئه‌و بووه‌. نه‌متوانی له‌سه‌ر كاغه‌ز یاده‌وه‌ریه‌كانم بنووسمه‌وه‌، به‌ڵكو وه‌تسئه‌پم به‌كارده‌هێنا چونكه‌ پاسه‌وانه‌كان هه‌فتانه‌ هه‌ڵیان ده‌كوتایه‌ سه‌ر ژووره‌كانمان و هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕان. خه‌مم بوو كه‌ نووسینه‌كانم له‌ ده‌ست بده‌م. بۆیه‌ ده‌منووسی و زوو ده‌منارد بۆ هاوڕێیه‌كم.

كتێبه‌كه‌ خه‌ڵاتی ڤیكتۆریانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ به‌هاكه‌ی سه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه‌، به‌ڵام هێشتا ڕێگه‌نه‌دراوه‌ بوچانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ جێبهێڵێت و به‌ره‌و ئوستراڵیا بڕوات.

له‌ شه‌وی ئاشكراكردنی خه‌ڵاته‌كه‌دا له‌ مێڵبۆرن، بووچانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كیدا له‌گه‌ڵ بی بی سی به‌ڕیتانی وتوویه‌تی كه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ هه‌ستێكی زۆر پارادۆكسیی پێ به‌خشیووه‌.

له‌ ڕوویه‌كه‌وه‌ زۆر دڵخۆشم چونكه‌ توانیوومانه‌ سه‌رنجی جیهان به‌لای ئه‌م به‌ڵایه‌وه‌ ڕابكێشین، هه‌روه‌ها، هه‌ست ده‌كه‌م كه‌ مافی ئه‌وه‌م نییه‌ كه‌ ئاهه‌نگ بگێڕم چونكه‌ چه‌ندین هاوڕێم هه‌یه‌ لێره‌، له‌م شوێنه‌دا ئازارئه‌چێژن.

تاكه‌ شت بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئازادی به‌ده‌ستبهێنین و له‌م دوورگه‌یه‌ دووربخرێینه‌وه‌ و ژیانێكی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین.

له‌ پاڵ نووسینی ئه‌و كتێبه‌دا، بووچانی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی بۆ گاردیان نووسیووه‌، هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ له‌ ڕێگه‌ی تویته‌ره‌وه‌ زانیاری نوێی سه‌باره‌ت به‌ ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ دوورگه‌ی مانوس ده‌ژین، نووسیووه‌. فیلمێكی دۆكومێنته‌ریشی دروستكردووه له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه‌ به‌ ناوی، چاوكا، تكایه‌ پێمان بڵێ كاتژمێر چه‌نده‌.

بووچانی ده‌ڵێت، من ئێرانم جێهێشت به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران هه‌مبوو به‌هۆی كاره‌كه‌مه‌وه‌ وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك. نه‌مویست له‌ ئێران زیندانی بكرێم، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتمه‌ ئوستراڵیا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ منیان له‌م زیندانه‌دا هێشته‌وه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت، ئێمه‌ فریشته‌ نین و شه‌یتانیش نین. ئێمه‌ مرۆڤین، مرۆڤێكی ساده‌، خه‌ڵكانێكی بێتاوان.

سه‌رچاوه‌:
بی بی سی


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-01
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]