سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

دواجار حکومەتی هەرێم ئیعتیرافی بە شکستی سەرەتانی ئابوورییە سەربەخۆکەی کرد

هیمداد شاهین

لەسەرەتای بانگەشەکردن بۆ ئابووریی سەربەخۆ، تا سەپاندنی وەک ئەمری واقیع بەسەر هاوڵاتیانی کوردستانی عێراقدا و بڕینی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران، دوای ئەو هەموو ماڵوێرانییە، لەئێستادا حکومەتی هەرێم دوو پێشنیاری خستۆتە بەردەم حکومەتی عێراق.

یەکێکیان ئەوەیە حکومەتی عێراق 17% بودجەی هەرێم بنێرێت و لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێم ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغداد بکات.

پێشنیاری دووهەمیش ئەوەیە ئەگەر بێتو حکومەتی عێراق قەرزەکانی حکومەتی هەرێم بداتەوە و بودجەی 17% بنێرێ، ئەوە حکومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو نەوتی هەرێم بە کێڵگەکانیشەوە ڕادەستی بەغداد بکاتەوە.

ئەم پێشنیارەی حکومەتی هەرێم نەک هەر گەڕانەوەیە بۆ پێش کارەساتی ڕیفراندۆم کە حیسابیان بۆ کەس نەدەکرد و هەڕەشەیان لە زلهێزەکانی دونیا دەکرد، بەڵکو گەڕانەوەیە بۆ پێش مەهزەلەی ئابووریی سەربەخۆ، ئەو مەهزەلە ئابوورییەی کۆمەڵگای ئێمەی لەهەموو ئاستەکاندا وێران و تەدمیرکرد.

نەگبەتی مرۆڤی کورد ئەوەیە موقەدەراتەکانی کەوتۆتە ژێر دەست ئەم دەسەڵاتە چەتەگەر و فاشیلەوە کە بە گوتارێکی بەتاڵی قەومی ساڵانێکە هاوڵاتیی کورد فریودەدات.

9/17/2019 9:02:46 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]