سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

به‌شداری سینه‌ماکارانی‌ 27 وڵاتی جیهان له‌ فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفه‌هان

فوئاد جەلال

سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به‌ ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "عەلیڕەزا تابێش" و به‌ ئاماده‌بوونی سینه‌ماکارانی 27 وڵاتی جیهان له‌ به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته‌ فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته‌ فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له‌ دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت. 

ئه‌مساڵ سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران شه‌ش ته‌وه‌ری جیاوازی له‌ خۆ گرتووه‌. له‌م فیستیڤاڵه‌دا له‌ دوای ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌ریتی به‌رهه‌مهێنانی فیلم بۆ فیستیڤاڵ وه‌لا نرا و گرینگیی رێژه‌ی فیلمه‌کانی وه‌رگیراو له‌ فیستیڤاڵ جێگای خۆی به‌ چۆنایه‌تی و ستاندارده‌کانی ئاراسته‌ کردنی فیلم داوه‌. له‌ سی‌ودووهەمین خولی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا‌ به‌ حه‌وت فیلمی به‌ کوالیته‌ و چۆنایه‌تی به‌رز و به‌ توانایی به‌رچاو بوون له‌ پیشه‌کانی دراوسێدا به‌ره‌وڕوو بووین. ئه‌م فیستیڤاڵه‌‌ به‌ دوای ئاراسته‌ کردنی وێنه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ و روون له‌ سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و ده‌فرایه‌تییه‌کانی بووه و له‌ راستیدا چۆنایه‌تی زیاتر له‌ ژماره‌کان و رێژه‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی که‌ به‌شدارن،‌‌ گرینگی هه‌بووه‌. 

هه‌روه‌ها سه‌رنجدان به‌ لایه‌نه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای منداڵ له‌به‌ر چاو گیراوه‌. ئه‌مساڵ به‌ دابین کردنی کتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی، بانگهێشت کردنی بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی و پێناسه‌ کردنی خزمه‌ت گه‌لی نوێ بۆ میوانانه‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵ دراوه‌ پیشه‌ی وێنه‌ له‌ بواری منداڵان و مێرمنداڵاندا له‌ که‌شوهه‌وای نێونه‌ته‌وه‌ییدا دیسان پێناسه‌ بکرێته‌وه‌. به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی زمانی هاوبه‌شی وێنه‌ له‌ نێو منداڵانی هه‌موو دونیا، ده‌توانێت ئاسۆیه‌کی نوێ بخاته‌ به‌ر ده‌م سینه‌مای وڵاتی ئێران و ناوچه‌که‌‌. ئاسۆیه‌ک که‌ ئاماده‌بوونی فیستیڤاڵ ته‌نیا به‌شێکی ئه‌وه‌یه‌‌ و مه‌به‌ست و ئامانجه‌که‌ی به‌شدارییه‌کی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ له‌ جه‌سته‌ی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی دایه‌. 

ئه‌مساڵ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رفه‌تێکی باش و تایبه‌تی خسته به‌رده‌م میوانانی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ‌. له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا، بۆ یه‌که‌مین جار خزمه‌ته‌کانی پرۆفایلینگی ئابووری فیلمه‌کان بۆ ئاماده‌کاران و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی فیلمه‌کانی سینه‌مایی وه‌رگیراو له‌ به‌شی کێبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی ئاراسته‌ کرا. 

هه‌روه‌ها کۆمیته‌یه‌کی پێکهاتوو له‌ خاوه‌نڕایانی ئابووری له‌ بواره‌کانی خولقاندنی کار، ئابووریی فه‌رهه‌نگ و دابین کردنی سه‌رمایه‌، هه‌موو فیلمه‌کانی وه‌رگیراو له‌ به‌شی کێبڕکێدا شیکردنه‌وه‌ی ئابووری بۆ کرد‌ و له‌ چوارچێوه‌ی خزمه‌ت گه‌لی بێ به‌رامبه‌ر به‌ ئاماده‌کاران و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌یان‌ پێشکه‌ش کرد. ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ پێناو روون بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئابووریی پیشه‌سازیی سینه‌ما نراوه‌ و له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا، ئه‌گه‌ر و ئیمکانی پێوانی رێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌رهه‌م گه‌لی سینه‌مایی منداڵ و مێرمنداڵ پێک ده‌هێنێت و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ زمانێکی هاوبه‌ش له‌ نێوان خاوه‌نی سه‌رمایه‌کان و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی سینه‌مایی دابین ده‌کات که‌ له‌ وابه‌سته‌ بوونی سینه‌مای منداڵان به‌ دامه‌زراوه‌گه‌لی پاڵپشتیکار که‌م ده‌بێته‌وه‌ و له‌ کۆتاییدا ئه‌م به‌شه‌ له‌ پیشه‌سازیی وێنه‌ به‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌یه‌نێت. 

ئه‌و کۆڕ و کۆبوونه‌وانه‌ش که‌ له‌ نێوان نووسینگه‌کانی په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ و خاوه‌نی فیلم و به‌رهه‌مه‌کان، له‌ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵه‌که‌ و دوای کۆتایی هاتنی کاره‌کانی فیستیڤاڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌واوکه‌ری ئه‌م خزمه‌تانه‌ ده‌بێت. 

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ روانینێکی تایبه‌تی بۆ پیشه‌ی وێنه،‌ ته‌نانه‌ت له‌وپه‌ڕی سینه‌ماشه‌وه‌‌ بوو. سه‌رنجدان به‌ به‌شی ئه‌نیمه‌شێن و تێڕوانینی ورد بۆ کورته‌ فیلمه‌کان و فیلمه‌ درێژه‌کان و دامه‌زراندنی به‌شی نوێی "وێب سێری"، هه‌مووی ئه‌مانه‌ ده‌رده‌خه‌ن که‌ پیشه‌کانی دراوسێی سینه‌ما گرینگییه‌کی بنه‌ڕه‌تییان له‌ بڕه‌وپێدانی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماییدا هه‌یه‌. 

ئه‌مساڵ هاوکات له‌گه‌ڵ فیستیڤاڵ، سێهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان به‌ به‌شداری 60 مێرمنداڵی سه‌رتاسه‌ری وڵاتی ئێران به‌ شێوازێکی جیاواز به‌ڕێوه‌چوو. هاونشینی و وه‌رگرتنی ئه‌زموون و په‌ره‌پێدانی بیرۆکه‌ له‌گه‌ڵ 9 که‌سایه‌تی به‌ئه‌زموون و پێشه‌نگی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران رووداوێکی تایبه‌تی ئه‌م ئۆڵه‌مپیاده‌ بوو.

هه‌روه‌ها فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ رێز له‌ 3 که‌سایه‌تی گه‌وره‌ی بواری سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان ده‌گرێت که‌ بریتین له‌ "مه‌هین جه‌واهیریان" سینه‌ماکاری به‌ئه‌زموونی منداڵان، "عه‌لیڕه‌زا ڕه‌زاداد" پێشه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مایی و ده‌بیر و به‌رپرسی پێشووی زۆربه‌ی فیستیڤاڵه‌کانی سینه‌مای ئێران و "مریه‌م سه‌عاده‌ت" پێشه‌نگی هونه‌ره‌کانی شانۆیی که‌ هه‌موویان ئه‌زموونی کاری چالاکانه‌ و ماوه‌درێژیان له‌م بواره‌دا هه‌یه‌. 

ئاماری به‌رهه‌مه‌ وه‌رگیراوه‌کانی سی‌ودووهەمین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌م شێوه‌یه‌ بوون؛ کۆی گشتی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌ییدا گه‌یشته‌ ده‌بیرخانه‌ی فیستیڤاڵه‌که‌ به‌ رێژه‌ی 217 ناونیشانی فیلمه‌ که‌ له‌م رێژه‌یه‌ 12 فیلمی سینه‌مایی، 105 کورته‌ فیلمی چیرۆکی، 16 فیلمی بڵیندی چیرۆکی، 66 کورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن، 6 فیلمی سینه‌مایی ‌ئه‌نیمه‌یشێن، 39 وێب سێری له‌ ماوه‌ی دیاریکراودا ناونووسییان کرد که‌ له‌ دوای قۆناغی دووباره‌ بینینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کان، به‌ رێژه‌ی 36 ناونیشانی فیلم له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی سینه‌مای ئێران ده‌ستنیشان و دیاری کران که‌ پێکهاتوون له‌ 7 فیلمی سینه‌مایی، 10 کورته‌ فیلمی چیرۆکی، 7 فیلمی درێژی چیرۆکی و 12 کورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن. 

هه‌روه‌ها کۆی گشتی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا گه‌یشتنه‌ ده‌بیرخانه‌ی فیستیڤاڵ‌ به‌ رێژه‌ی 235 ناونیشانی فیلمه‌ که‌ له‌م رێژه‌یه‌ 100 فیلمی سینه‌مایی، 45 فیلمی بڵیندی ‌ئه‌نیمه‌یشێن، 40 کورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن، 50 کورته‌ فیلمی چیرۆکییه‌. له‌ دوای قۆناغی دووباره‌ بینینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کان، به‌ رێژه‌ی 42 ناونیشانی فیلم له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشان و دیاری کران که‌ پێکهاتوون له‌ 12 فیلمی بڵیندی سینه‌مایی، 10 فیلمی بڵیندی ئه‌نیمه‌یشێن، 11 کورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن، 9 کورته‌ فیلمی چیرۆکی هه‌ڵبژێردران. سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌کانی به‌شی "وێب سێری" وه‌رگیراو له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که‌ش 39 ناونیشانه‌. ‌

ئه‌مساڵ 11 هۆڵی سینه‌ما له‌ شاری ئه‌سفه‌هان فیلمه‌کانی وه‌رگیراوی ئه‌و فیستیڤاڵه‌یان رۆژانه‌ له‌ 3 نۆبه‌دا نمایش ده‌کرد که‌ هاوکات هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌ فیلمه‌کانی فیستیڤاڵ له‌ 30 پارێزگای دیکه‌ی وڵاتی ئێران و هه‌روه‌ها له‌ دوو ناوچه‌ی سه‌ربه‌ست نمایش ده‌کرا. 

ئه‌مساڵ چه‌ندین کارگه‌ و وۆرکشۆپی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی هاوکات له‌گه‌ڵ فیستیڤاڵ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها سینه‌ماکارانی 27 وڵاتی جیهان میوانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ بوون. 

هه‌ر له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا ئه‌مساڵ بازاڕی جیهانیی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به‌ڕێوه‌چوو که‌ بۆ یه‌که‌مین جار به‌شی ڤیدیۆ لایبرێری دامه‌زرا و له‌ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵه‌که‌دا خرایه‌ به‌رده‌ستی میوانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ. 

فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌ تێڕوانینی نوێ بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌کان و جۆره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و پیشه‌ی وێنه‌ به‌ دوای ئه‌وه‌ دایه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیای رۆژ هه‌نگاو بنێت و زیاد کردنی به‌شی وێب سری به‌م هۆکاره‌ بووه‌. 

فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ 6 په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فیلمی سینه‌مایی ساز کرد‌ و له‌ بواری ناسینی بینه‌ر و هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌‌ و به‌ تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستان، سه‌رنجدان و گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو‌ بۆ ئاڵوگۆڕی کلتووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ و میوانان و کڕیاره‌کانی فیلمی هه‌موو ناوچه‌که‌ی له‌ ده‌وری یه‌کتر کۆ کرده‌وه.

8/27/2019 6:36:11 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]