سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

بۆچی پێویستە بەرەی هێزە ناڕازییەکان یەکبخرێتەوە؟

هەورامان سجادى

لە دوای وەرگرتنی دەسەڵاتی کوردی لەلایەن دوو هێزی بەحساب شۆڕشگێڕی ئەوساو خۆسەپێنی ئێستا دوای ۲٨ ساڵ نەک نەتواندرا ئەوئاواتانەی کورد و ئاواتی ئەوکەسانەی لەپێناو کوردستانێکی ئازاد خۆیانکردەقوربانی  بەدی بێت بەپێچەوانەوە کوردستان بووە شوێنی نائومێدی گەنج و پیر و منداڵ لەم هەرێمە لەت بووەی وەک ڕەنگی نەخۆشێکی بێهێز زەرد و پەڕیووە . 

بۆ ئەوەی تابلۆ گەورەکەی ئەم هەرێمە ببینین دەبێت گوزەرێک بەو نەهامەتیانەی ئەو دوو هێزە بەسەر ئەم خەڵکەیاندا هێناوە بکەین و لەو نەهامەتیانەوە کلیلی چارەسەر بدۆزینەوە و لەبەرامبەر ئەو دووهێزە ڕزیوەی واقیع هێشتونیەتەوە بەرەیەک ڕێکبخرێتەوە لەو هێزانەی تاڕادەیەک لای هاوڵاتی جێی ئومێدن و هاوڵاتی لەم هەرێمە شێواوە وەک ڕزگارکەرێک لەو هێزو لایەنانەدەڕوانێت. 

دوای ئەوماوە زۆرەی دووهێزی دەسەڵات لەڕێگەی دروستکردنی حکومەتەشکستخواردوەکانیان  بەڕێیانکرد هیواکان کابینە دوای کابینە لەگۆڕنران و تا ئەمڕۆ نەک نەتوانراوە تاک لەم هەرێمە لەژێر هێلی هەژاری بەرەو ژیانێکی خۆش ببرێت، بەڵکو ئەوکەسانەشی لەسەرو هێڵی هەژاریەوەبوون هێنرانە ژێرهێڵی هەژاری لەم نەهامەتیانەی بەردەوام ڕوبەروی هاوڵاتی دەکرێتەوە و ژیان لەتاکی ئەم هەرێمە تاڵبوە کراوەتە ژەهری مار لێی ئەگەر هەر هاوڵاتییەک بدوێنیت پێش ئەوەی هەست بەنائومێدی بکات هەست بە بێمتمانەیی دەکات لەبەرامبەر هێزەکانی دەرەوەی دوو حزبی دەسەڵات و هەموو ئەو هێزانە بەهۆی پەرتەوازیانەوە هاوڵاتی ڕەخنەی توندیان لێدەگیرێت، بەتایبەت سێ هێزی ئۆپۆزسیۆن (نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو) کە ئەو پرسیارە ڕوبەڕویاندەبێتەوە بۆ بەرەیەک دروست ناکەن لەگەڵ دەنگی شەقام و چالاکوانان و خەڵکی دڵسۆزی ناڕازیی؟ 

ئەو سێ ھێزە پێویستە چی بکەن؟

لێرەدا ئەوە دەبێتە ئەرکێکی ئەخلاقی کە ئەو سێ هێزە دەبێت هاوڵاتی لایان سەنتەربێت و بۆئەوەی متمانە لەنێوان هاوڵاتی و ئەوهێزانە دروستبکەنەوە ئومێد بگێڕننەوە بۆهاوڵاتی و تاکی کوردی دەبێت لەهەنگاوی یەکەم لەیەکتێگەیشتنێکی جدیان هەبێت و لەقۆناغی دووەم گەڵالەی پڕۆژەیەکی هاوبەشبکەن و بتوانن لەناو ئەوپڕۆژە هەموو دەنگە ناڕازیەکان کۆبکەنەوە لەقۆناغی سێهەم پێکەوە بەرەیەکی ناڕازی بەهێز لەبەرانبەر دەسەڵات دروستبکەن و ببنە ئۆپۆزسیۆنێکی جدی و کارا بۆ چاودێری و فشاربۆسەر حکومەت و هەمووسێکتەرەکان و تا لەخزمەت هاوڵاتیاندابن . 

ئەوەشمان بیرنەچێت هاوڵاتی دواجار خزمەتی دەوێت و هێزی سیاسیش متمانەی هاوڵاتی دەوێت و کاربۆ ئەوەدەکات بە شێوەی جیاواز و فشارەکانیانەوە هاوڵاتییان متمانەیان  پێبکەن و ئەرکی هاوڵاتیش ئەوەیە بە نائومێدبوونی ڕێگەخۆشنەکات بۆ مانەوەی ئەو دوو هێزەی بوونەتە کارگەی بەرهەمهێنانی ناشیرینی و ناعەدالەتی لەم هەرێمە کە ئەتوانرێت بکرێتە شوێنی ژیانێکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی.

لەکۆتاییدا ئەوە جێدێڵم بۆ ئەو هێزانە و هیواخوازم هەر گلەییەک یان هەر ڕەخنەیەکیشیان لەیەک بوبێت ئەوە بیکەنە ئەزموونێکی ڕابردوو لەپێناو داهاتویەکی بەهێز بۆ بەرگریی کردن لەهاوڵاتیان.


8/27/2019 6:31:58 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]