سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

ئایا ترەمپ کوردە ؟

سه‌نگه‌ر عه‌بدولقادر

‎دۆناڵد ترەمپ لەدوای ھاتنە سەرکاری نەک ھەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەڵکو سیاسەتی جیھانیشی گۆڕی و قوتابخانەیەکی نوێی لە سیاسەت و پەیوەندی نێودەوڵەتیدا دامەزراند کە تا دەیان ساڵی تر کاریگەری لەسەر جیھان دەبێت

‎ترەمپ بەوە ناسراوە کەسایەتیەکی توند و ھەڵەشە و میزاجی ھەیە کە وەک بۆب وودۆرد لە کتێبی (ترس) دا باسی دەکات کە ئەم کەسایەتیەی ترەمپ کێشەی گەورەی بۆ ئەمەریکا دروستکردوە و زۆرینەی دەسەڵاتدار وڕاوێژکارەکانی ترەمپ باوەڕ و متمانەیان بە ترەمپ نیەو پێیان وایە کە مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا .

‎بەڵام ترەمپ لەسەر ئاستی ناو خۆ گۆڕانکاری‎گەورەی لە ئابوری ئەمەریکا دا کردوە و بۆیەکەمینجار لە مێژوەی ئەمەریکا دا ڕێژەی بێکاری بۆ سەدا ٣ % کەم کردەوە و گەشەی ئابوری ئەمەریھای بۆ سەدا ٢.٣% بەرز کردەو کە بەلای ھاوڵاتی ئەمەریکیە وە ئابوری گرنگترین پرسەو کەمتر پرسە نێودەولەتیەکان. و سیاسەتی دەروەی ئەمەریکا کاریگەری لەسەر دەنگدەر و ھاوڵاتی ئەمەریکا دەبێت

‎لەسەر ئاستی سیاسەتی دەروەی ئەمەریکا و سیاسەتی جیھانی ترەمپ کەسایەتیەکی ناوازە و جیاوازە کەلە مێژووی ئەمەریکادا ھاوشێوەی نەبووە و داھێنەری جەند تیزێکی گرنگە لە سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکاندا کە گرنگترینیان بریتیە لە :

‎١- ڕاست و ڕەوانی لە ناساندنی دۆست و دوژمندا، یەکێک لەتایبەت مەندیەکانی ترەمپ گۆڕینی ئەو تیزە بوو کە پێی وابوو دەبێت سیاسی دووڕوو بێت و لە دەرفەت بگەڕێت بۆ لێدانی دوژمنەکانی بە نھێنی و دوژمنەکانی ئاشکرا نەکات، بەڵام ترەمپ بەوە ناسراوە کە ڕاست و ڕەوانە لە مامەڵە و بڕیاردا و ئەوەی دەیەوێت ئەنجامی بدات پێشتر ئاشکرای دەکات وە سامۆرای چینیەکان شمشێر بۆ دوژمن دەردەھێنێت و دەڵێ ئامادەبە بۆ جەنگ و ڕووبەڕووبونەوەم

‎٢- یەکێکی تر لە تایبەت مەندیەکانی ترەمپ بەکار ھێنانی چەکی ئابوری بوو لە ململانێ نێودەوڵەتیەکاندا لە بری بەکارھێنانی ھێزی سەربازی و باوەڕی وایە پێویست ناکات سەربازە ئەمەریکیەکان بەکوشت بدات و لە بری ئەوە لە ڕێگەی چەکی ئابوری و گەمارۆوە ڕووبەڕووی دوژمنەکانی دەبێتەوە، ھەر لەسەرەتای ھاتنە سەرکاریەوە بڕیاری دا سزای ئابوری بەسەر ئێران و ڕووسیا و کۆریای باکوردا بسەپێنێ و باجی لەسەر کاڵای چینی بە بڕی ٥٠ملیار دۆلار زیاد کرد، لەکاتی کێشەکانی لەگەڵ تورکیادا بەھۆی دادگایکردنی قەشە ئەمەریکیەوە بڕیاری سەپاندنی سزا و باجی ئابوری بەسەر تورکیادا سەپاند و بەوەش لیرەی تورکی لەماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا نیوەی نرخەکەی لەدەستدا و بەھەمان شێوە تمەنی ئێرانی سەدا٧٢% بەھای لەدەستداوە و کوریای باکوریش ناچار بە دانوستان کرد

‎٣- ترەمپ پێش کاری سیاسی بازرگان و بە پیاویگرێبەستە مەزنەکان ناسراوە و لە دوو ساڵی ڕابردودا وەک مامەڵەی بازرگانی کاری سیاسی کردوە و ھەمیشە بەدوای قازانجی مادیەوە بووە و پرنسیپە باوەکانی سیاسەتی ئەمەریکای پشت گوێ خستوە، ئەمەریکا لە پێش ترەمپەوە ڕۆڵی چاودێر و پۆلسی نێودەوڵەتی دەبینی بۆ ڕێکخستنی سیستەمی جیھانی بەپێی بەرژەوەندیەکانی و بێ بەرامبەر

‎بەڵام ترەمپ ھەر لەسەرەتای ھاتنیەوە ڕایگەیاند کە ھیچ وڵاتێک ناپارێزین بێ بەرامبەر و وڵاتانی کەنداو دەوڵەمەندن پێویستە بەشێک لەو سەروەتە بێ ماندوو بونەوەی دەستیان دەکەوێت بیدەن بەئێمە

‎ئەمڕۆش ترەمپ لە بەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ھەمان شتی دووبارە کردەوە و ڕایگەیاند کە لە دوای ئەو وتارەم ئەو وڵاتە دەوڵەمەندانە پەیوەندیان پێوە کردم وتیان ئامادەین ئەوەی دەتەوێت پێشکەشتی دەکەین، مەبەستی ترەمپ سعودیە بوو کە گرێبەستێکی ٤٥٠ ملیار دۆلاری لەگەڵ ئەمەریکا مۆرکرد و ئیمارات ١٣٠ ملیار دۆلار و قەتەر ٦٥ ملیار دۆلاری بەخشیە ئەمەریکا لە ژێر ناوی گرێبەستی کڕینی چەکدا

‎ئەو وڵاتانی ئامادە نەبوون پارە ببەخشن کوەیت و بەحرەین و ئەردەن بوون کە دوێنی ترەمپ بڕیاری کێشانەوەی سیستەمی موشەکی باتریۆت لەو سێ وڵاتە بکێشێتەوە و ئەو وڵاتانە بێ پارێزەری سیستەمی موشەکی جێھێشت.

‎ ھەرچی پەیوەندی بە کوردەوە ھەیە ترەمپ بە ھەمان شێوە وەک بە کرێگراو و پارێزەری بەرژەوەندیەکانی لە کوردی ڕوانیوە و ئەمڕۆش ھەمان گوتاری ساڵی ٢٠١٦ کاتی بانگەشەی سەرۆکایەتیەکەی دوو پاتکردەوە لە وەڵامی ڕۆژنامە نوسێکی کوردا گوتی کورد جەنگاوەرێکی ئازان و شان بەشانی ئەمەریکا جەنگاون، بۆیە دەکرێت بوترێت لە سەرەتای پەیوەندی کورد و ئەمەریکاوە کەلە ساڵی ١٩٦٣ دەستی پێکردوە تێڕوانینی ئەمەریکا لەو ٦٥ ساڵەدا گۆڕانکاری ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە و ھەمیشە کوردی کردوە بە قوربانی بۆ ڕازیکردنی ھێزە ناوچەیە بەھێزەکان و بەدەستھێنانی بەرژەوەندیەکانی چونکە پەیوەندی کورد و ئەمەریکا تاکتیک بوە نەک ستراتیژ .

‎ھۆکاری ئەمەش ڕەنگە بەشێکی پەیوەندی بە خودی سەرکردایەتی کورد و خەڵکی کوردستانەوە ھەبوبێت کە ھەمیشە بە عاتیفە سیاسەتیان کردوە نەک بەپلان. و بەرنامە و بەرژەوەندی تاک و خێڵ و حیزب بەسەر بەرژەوەندیە نەتەوەیەکاندا زاڵ بووە و ئەمەش شۆڕ بوەتەوە بۆ ناو کۆمەڵگا وبە جۆرێک کاتێک ترەمپ وەک کاندیدی کۆماریەکان بەر بژێرکرا دەنگۆی ئەوە 
بڵاو کرایەوە کە ترەمپ کوردە .

تێبینی/
مێژووی ئەم ووتارە ئەگەڕێتەوە بۆ ٢٠١٨/٩/٢٧، بەڵام ئێستا بەڵگەیەكی فەیك لە توڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو بووە تەوە بەناوی CNN و ماڵپەرڕی دیورتەوە كە دەڵێ ترەمپ كوردە بەڵام ئەوبەڵگەدورە لە ڕاستیەوە و چونكە ترەمپ بەڕەچەڵك ئەڵمانیە، ناكرێت تۆ كتێبێكت لەسەر ترەمپ نەخوێندوەتەوە بێیت زانیاری نادروست بڵاو بكەیتەوە.

7/2/2019 8:07:25 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]