سەردێڕ:
زێدنیوز
وتار

قۆناغی داھاتووی حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستان

مه‌سعود حه‌یده‌ر
لە چەند ساڵی رابردوو بە تایبەت لە کابینەکانی کاک نێچیرڤان بارزانی بە دوو قۆناغی گرنگ لە مێژووی گەلی کوردستان گوزەرمان کرد؛ قۆناغی ئاوەدانی وسەقامگیری ئەمن و ئاسایش و بوژانەوەو بونیادنانی ژێرخانی ئابوری و سیاسی، وە قۆناغی بەرگری و پاراستنی کیانی فیدراڵی ھەرێمی کوردستان و شکاندنی ھەموو ئابڵۆقە سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسێکان لەسەر ھەرێم. 

قۆناغی داھاتووی ھەرێم کە کاک مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی حکومەت دەکات تەواوکارو درێژەپێدەری کارەکانی پێشووی حکومەتی ھەرێم دەبێت بە تێڕوانینی نوێ و تەواوکار بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بوژانەوەی ئابوری بە سوود وەرگرتن لە چالاکردنەوەی کەرتی تایبەت و بوژانەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی. قۆناغی داھاتوو قۆناغی یەکریزی ناوماڵی کورد دەبێت و کار لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی کارگێڕی و دارایی ئەکرێت و لەھەر شوێنێک گەندەڵی ھەبێت بنبڕ دەکرێت، لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە بە حزبەکانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆنیشەوە دوور لە بەرژەوەندی حزبی پشتیوانی ھەوڵەکانی حکومەتی کابینەی نۆیەم بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانێکانی دەرەوەی ھەرێم بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە و دروستبوونی ھێزی ھاوبەش لەو ناوچانەو تەگبیع و پاشان دروستبوونی ئیدارەیەک کە رەنگدانەوەی ئیرادەو ئیستحقاقی پێکھاتەکان بێت. لەسەر ئاستی کاری فیدراڵیش قۆناغی داھاتوو دەبێتە قۆناغی یەکدەنگی کورد لەسەر بابەتە نیشتمانێکان.
3/14/2019 11:09:02 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]