سەردێڕ:
زێدنیوز
وتار

پارتی داواكارییەكانی یەكێتی رەتكردەوە وتیشیان پێویست بە كۆبونەوە ناكات

سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
دوێنی شه‌و، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له‌ هه‌ولێر، پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌یه‌كی نوێ له‌ لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌، بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی پۆست، دانوستاندنه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتیی دووباره‌ گه‌ڕانده‌وه‌ سه‌ر خاڵی سفر.

بڕیار بوو پارتی و یه‌كێتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 30ی ئادار، كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام پارتی هه‌ر دوێنێ شه‌و هه‌موو داوكارییه‌كانی یه‌كێتیی ڕه‌تكرده‌وه‌، وتیان پێویست به‌ كۆبوونه‌وه‌ش ناكات له‌وباره‌یه‌وه‌و پێشیانوایه‌ : هه‌وڵه‌كه‌ی دوێنیێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی، پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی دوو دانیشتنی كۆتایی نێوان شاندی پارتی و یه‌كێتیه‌. 

له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و دوو حزبه‌ جگه‌ له‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و پۆستی وه‌زاره‌تی( پێشمه‌رگه‌و پلاندانان و كشتوكاڵ و شه‌هیدان و ڕۆشنبیری) له‌سه‌ر هیچ شتی دیكه‌ ڕێكنه‌كه‌وتوون.

داواكارییه‌كانی ئه‌مشه‌وی یه‌كێتیی بڕیتیی بوو له‌ پێدانی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و چوار سه‌رۆك ده‌سته‌و ژماره‌یه‌ك بریكارو به‌شێك له‌ پۆسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان)، به‌ڵام پارتی به‌ ته‌واوی ڕه‌تیكرده‌وه‌، ئاماده‌ش نییه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ بكات، ته‌نها ڕازیه‌ به‌وه‌ی ته‌ندروستی به‌ پلاندانان بگۆڕێت، له‌گه‌ڵ پێدانی یه‌ك بۆ دوو ده‌سته‌ به‌بێ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.

میدیای كوردی شه‌وان كه‌ ده‌خه‌ون نازانن سبه‌ی چی ڕووده‌دات؟ له‌ هیچ و خۆرا بڵاویانكرده‌وه‌ پارتی و یه‌كێتیی ڕێككه‌وتوون و ئه‌مڕۆش كۆده‌بنه‌وه‌.
3/30/2019 11:47:36 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]