سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا

سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
بەپێی فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ ( 2722) كه‌ له‌ 25 شوبات ده‌رچوه‌، قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ تاوه‌كو كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ناوبراو هیچ ڕۆڵێكی نه‌بووه‌، وه‌زیری ناوخۆ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌ جیاتی سه‌رۆك و جێگر رایكردوه‌.

له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ره‌خنه‌ له‌ قوباد تاڵه‌بانی گیراوه‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆچی هیچ ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی نییه‌ له‌ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی وه‌كو كۆرۆنا، ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ش له‌ لایه‌ن جوتیاری عادل وته‌بێژی حكومه‌ت ئاراسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی كراوه‌ ، ناوبراویش له‌ وه‌ڵامدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵی خۆی بینیوه‌.

ئه‌و وه‌ڵامه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ دڵی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌بووه‌ و وه‌زیره‌كانی یه‌كێتیش ئیحراج كردوه‌.

قوباد تاڵه‌بانی له‌كاتی قه‌یران و ئه‌زمه‌دا ناتوانێت رۆڵی گرینگ بگێرێت، له‌ كاته‌ ئاساییه‌كانیش هه‌میشه‌ گله‌یی له‌وه‌ده‌كات كه‌ ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌دراوه‌.

له‌و ماوه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شی نه‌بوو بێت له‌ سنووری زۆنی زه‌رد رۆڵی خۆی له‌ قه‌یرانێكی ئه‌وها گه‌وره‌ بگێرێت، خۆ ده‌یتوانی له‌ سنووری سلێمانی ڕۆڵێكی گه‌وره‌ بگێرێت ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه‌، هه‌ر هیچ نه‌بوایه‌ سه‌ردانی ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵی بكردابوایه‌.

لاهور شێخ جه‌نگی وه‌كو هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی له‌ مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا سه‌ردانی ده‌ربه‌ندیخان و پارێزگار و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی كرد، پاشان لاهور قوباد تاڵه‌بانی و تیمی حكومه‌ت بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كرد. زۆرجار قوباد تاڵه‌بانی ئه‌و كارانه‌ی پێ موزایه‌ده‌ی سیاسییه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه‌ی لاهور موزایه‌ده‌یه‌ و هه‌رده‌بێت بێته‌وه‌ لای قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ی خۆی بۆ نایكات ئه‌گه‌ر خزمه‌تیشه‌ ئه‌و خزمه‌ته‌ ئه‌ركی قوباده‌ به‌ر له‌ لاهور.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ری دروست ببوو، ناوبراو ئه‌مڕۆ به‌بیری هاتۆته‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ پارێزگارو فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی كۆبێته‌وه‌!!!

4/5/2020 2:41:03 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]