سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

پۆتن و ئەردۆغان رێکوتنێکی کاتی ئەنجام دەدەن

هیوا سه‌ید سه‌لیم

رۆژی ٥ ئادار لە کۆشکی کرێملن لە روسیا فلادێمێر پۆتن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکی شەش کاتژمێریان ئەنجامدا، دوای کۆبوونەوەکە هەردوولا کۆنگرەی رۆژنامەنووسیان بەست و ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بۆ راگەیاندنەکان خستەڕوو، دوای ئەوانیش هەریەک لە سێرجی لاڤرۆف و مەولود چاوشئۆغلو ناوەڕۆکی رێکەوتنامەکەیان خوێندەوە .

بەپێی خوێندنەوەی ئێمە بۆ دیدارەکە ئەردۆغان لە روسیا بەبێ دەستکەوت گەڕایەوە، ئەویش بەهۆی ئەو خاڵانەی خوارەوە :

- ئەردۆغان دوای شکستی سەربازی کە تیایدە دەیان سەربازی لێکوژرابوو، وە ناوچەیەکی فراوان و ستراتیژی وەک سەراقیب و M5 لەدەستدابوو چوو بۆ روسیا .

- ئەردۆغان بەر لەو شکستە سەربازیە بانگهێشتی پوتنی بۆ تورکیا کرد تا لەسەر رێکەوتنی سوچی گفتووگۆبکەن دووەمیان داواکەی ئەردۆغانی رەتکردەوە .

- کۆبوونەوەی پوتن و ئەردۆغان لە ژێر پەیکەری کاترینای مەزن بوو کە یەکەم ژنە قەیسری روسیا بوو کە نازناوی مەزنی پێبدرێت، ئەویش بەوەی لەسەردەمی ئەو چەندین جار لووتی ئیمبڕاتۆڕیای دەوڵەتی عوسمانی شکاوە .

- لە کاتی دیدارەکە سەرجەم شاندە تورکیکە لەپێوە وەستێندراون وەک ئەوەی تاوانبار بن و دادوەر لەبەردەم خۆی ڕایگرت بن .

- پوتن دوور و نزیک باسی لە رێکەوتنامەی سوچی نەکرد، کە لەو ریکەوتنامەیە دەسەڵاتی زۆر بە تورکیا درابوو کە بنکەی سەربازی لەو ناوچەیە دابندڕێت .

- دوور و نزیک هیچ یەک لە پوتن و ئەردۆغان باسیان لە کشانەوەی هێزەکانی سوپای سوریا نەکرد کە دوای ٢٥ شوبات ناوجەیەکی بەرفراوانی لە سەراقیب و M5 گرتۆتەوە .

- ئایندەی بنکەکانی چاودێری تورکیا باس نەکرا کە لە کۆی ١٢ بنکە ئێستا دەیان کەوتۆنەتە ژێر دەستی روسیا و سوریا،

- پوتن لە قسەکانی ووتی هێزە تیرۆرستەکان هۆکاری ئەو گرژیەن و ئەردۆغان ووتی هێزی سوریا رێکەوتنی ئاگربەستیان پێشێلکردووە، ئەوەشیان نیشانەی زەقی ناکۆکئ ئەو دوانەیە .

- ئاگربەست لە کاتژمێر ١٢شەوی ٦ ئادار چووە واری جێبەجیکردن بەڵام گرەنتی دروستبوونەوەی شەڕ نیە .

- ئەردۆغان بانگهێشتی پۆتنی کرد بۆ تورکیا بەلام پۆتن بەهیچ شێوەیەک نەوتی باشە و نە سوپاسی بانگهێشت نامەکەی کرد .

روسیا لەو دیدارە بەرژەوەدیە ئابووریەکانی لەگەڵ تورکیا پاراست، بەڵام دەستبەرداری هاوپەیانە ستراتیژیەکەی کە سوریایە نەبوو .

جارێکی دیکە جەغت لەوە دەکەمەوە کە گومان دەکرێت بە هەموو لایەک کورد بکەنە قوربانی ئەجیندای پشتی دانیشتنەکان بە تایبەت کاتێک تورکیا باری لاسەنگ دەبێت، ئامادەی سازشە بۆ نەیارەکانی لەسەر حسابی کورد .

3/6/2020 1:48:06 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  خەریک بوو ریسەکە بکرێتەوە خوری
←  پۆتن و ئەردۆغان رێکوتنێکی کاتی ئەنجام دەدەن
←  هەرێم لە شەڕی بە وەکالەت بەدووربگرن
←  جینۆسایدی ئەرمەنەکان و هەڵوێستی ترەمپ
←  گۆڕینی دیموگرافیای رۆژئاوا.... لە ئەسەدەوە بۆ ئەردۆغان
←  بۆچی لەو كاتە قەتەڕ و توركیا؟
←  كورد لەبەردەم خیانەتی سەردەم چی بكات؟
←  كوردكوژی درۆزن
←  ئەمەریكا دەستبەرداری رۆژئاوا نەبوو
←  بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی ئێزییدیەكان.....هەنگاوەكانی دواتر
←  مەترسی لەناوبردنی كورد...لە زاری تڕامپەوە
←  پۆستی سەرۆك كۆمار لە ناكۆكیەوە بۆ چارەسەر
←  خۆكوشتن چارەسەر نیە
←  ئەوەی لە ئازادكردنی باغۆز بینرا
←  مووچەخۆرانی هەرێم بۆچی بە گومانن
←  كابینەی تازە لە چاوەروانی شەریك و تەریكەكان
←  ئەردۆعان و فۆبیای كورد
←  هەرێم لەبەردەم شەڕی ساردی پارتی و یەكێتی
←  ئەمەریكا دەیەوێت توركیا كورد نەكوژێت!!
←  توركیا چی لە منبج دەوێت؟
←  چرای سەوزی ئەمەریكا بۆ توركیا مەترسیدارە
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]